نێودەوڵەتی

شه‌ڕی حه‌ماس و ئیسرائیل به‌رده‌وامه‌…چه‌ند فه‌رمانده‌یه‌كی حه‌ماس ده‌كرێنه‌ ئامانج

شكۆی كوردستان-

ئەمڕۆ فرۆکەکانی ئیسرائیل باڵەخانەیەکی 12 نهۆمیان لەکەرتی غەززە کردە ئامانج  کە چەندین فەرماندەی باڵای حەماسی تێدا بوە.

باڵەخانەیەکی 12 نهۆمی لە غەززە کرایە ئامانج و باڵەخانەکە بەتەواوی روخا کە “چەندین فەرماندەی باڵای حەماسی تێدا بوە

لە درێژەی گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس ئەمڕۆ باڵەخانەیەکی 12 نهۆمی لە غەززە کرایە ئامانج و باڵەخانەکە بەتەواوی روخا کە “چەندین فەرماندەی باڵای حەماسی تێدا بوە”.

بەگوێرەی زانیارییەکانی ئاژانسی سکای نیوز، ئەمڕۆ سێشەممە باڵەخانەیەک بەهۆی موشەکەکانی ئیسرائیلەوە بەتەواوی روخاوە، کە “چەندین فەرماندەی باڵای بزوتنەوەی حەماسی تێدایە”.

بەرزبونەوەی گرژیی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەبێت دەستبەجێ رابگیرێت

سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان  لەبارەی گرژییەکانی نێون ئیسرائیل و فەلەستین رایگەیاند، بەرزبونەوەی گرژیی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین دەبێت دەستبەجێ رابگیرێت.

ئەنتۆنیۆ گۆتێرێز، سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتوەکان لە راگەیێندراوێکدا رایگەیاند، “هێزە ئەمنییەکان هەتاوەکو دەتوانن هێز بۆ هاوسەنگکردنی دۆخەکە بەکاربهێنن”. هەروەها دەشڵێت، ئەو موشەکانەی کە بەبێ رەچاوکردنی جیاوازی بەرەو خەڵکی ئیسرائیل دەهاوێژرێن جێگەی قبوڵ نین.

ئەمڕۆ هێزەکانی ئیسرائیل و بزوتنەوەی حەماس هێرشیان کردە سەر یەکدی و نزیکەی 30 کەس لە هێرشەکان کوژران، ئەنتۆنیۆ گۆرتێرێز لەو بارەوە دەڵێت، نەتەوە یەکگرتوەکان لەگەڵ هەمو لایەنە پەیوەندیدارەکان کاردەکات بۆ کەمکردنەوەی گرژییەکان.

گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستینییەکان دوێنێ دوشەممە پێی نایە قۆناخێکی نوێوە کاتێک بزوتنەوەی حەماس سەدان موشەکی ئاراستەی ئیسرائیل کرد، لە بەرامبەریشدا ئیسرائیل زیاتر لە 130 شوێنی لە غەززە بۆردومانکرد و بەهۆیەوە لانیکەم 25 کەس کوژران کە لەنێویاندا منداڵیش هەن. 

گرژییەکانی نێوان ئیسرائیل و فەلەستین چەند رۆژێکە لەسەر چەند خانویەکی گەڕەکی شێخ جەڕاح دەستیان پێکردوە. بە بڕیاری دادگە داوا کراوە چوار ماڵ لەو گەڕەکە چۆڵبکرێن. عەرەبەکانی ئۆرشەلیم (قودسیش) دەڵێن لەسەر لاشەیان دەتوانن خانوەکانیان لێبسێنن.

لەبارەی روبەڕوبونەوەکانی مزگەوتی ئەقساش، ئەمنستی ئینتەرناشناڵ، ئیسرائیل بە بەکارهێنانی “هێزی سەرکوتکەر” دژی خۆپێشاندانە ئاشتییەکان تۆمەتبار دەکات. بەشێک لە کارەکانی پۆلیسی ئیسرائیلیش بە “نابەجێ و نایاسایی” دادەنێت.

TOPSHOT – A Palestinian boy watches smoke billowing from targets during Israeli airstrikes on the southern Gaza region of Khan Yunis, controlled by the Hamas movement, on May 11, 2021. – Israel launched deadly air strikes on Gaza in response to a barrage of rockets fired by the Islamist movement Hamas amid spiralling violence sparked by unrest at Jerusalem’s Al-Aqsa Mosque compound. (Photo by Mahmoud KHATAB / AFP) (Photo by MAHMOUD KHATAB/AFP via Getty Images)
بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close