نێودەوڵەتیکوردستانی

ڕۆژئاڤا، هێرشەکانی تورکیا بۆسەر خەڵک و دامەزراوە مەدەنییەکان قوربانی زیاتری لێکەوتەوە و تائێستا 10 هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون


شکۆی کوردستان-ڕۆژئاڤا
هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی تورکیای داگیرکەر بۆسەر خەڵک و دامەزراوە مەدەنییەکانی ڕۆژئاڤا قوربانی زیاری لێکەوتەوە و تائێستا دە هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری شکۆی کوردستان، هاوڵاتی جوان عەلی لە چاپەمەنی سیماف لە قامیشلۆ لەئەنجامی بۆمبارانی فڕۆکەکانی تورکیا شەهیدبووە.
هاوکات، تەنها لەم مانگەدا لە قامیشلۆ شەش هاوڵاتی شەهیدبوون و ژمارەیەکی دیکەی خەڵکی مەدەنی برینداربوون.
جگەلە شەهید و بریندارکردنی هاوڵاتیانی مەدەنی، هاوکات هێزەکانی تورکیای داگیرکەر چەندین دامەزراوەی مەدەنیان لەشارەکانی ڕۆژئاڤا کردۆتە ئامانج.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close