کوردستانی

له‌سلێمانی رۆژنامه‌نوسێك ده‌ستگیركرا…”به‌نیازن راده‌ستی پۆلیسی هه‌ولێری بكه‌ن”

شكۆی كوردستان-

لەسەر سکاڵایەک کە ناوەڕۆکەکەی ئاشکرانەکراوە، پۆلیسی سلێمانی رۆژنامەنوس ھێمن باقری دەستگیرکرد و بەوتەی دەزگاکەش کەو ئەو رۆژنامەنوسە کاری تێدا دەکات پۆلیسی سلێمانی “بەنیازە ڕادەستی  پۆلیسی ھەولێری بکات”.

 بەبێ ئەوەی پێشوەخت ئاگاداریان بکەنەوە، سەرنوسەری دەزگاکەیان دەستگیرکراوە

دەزگای میدیایی دیپلۆماتیک مەگەزین لەراگەیەنراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە و بەبێ ئەوەی پێشوەخت ئاگاداریان بکەنەوە، هێزێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ھێمن باقر سەرنوسەری دەزگاکەیانی دەستگیرکردوە.

هیچ رونکردنەوەیەکی پێنەداون و لەسەر داوایەکی نادیار دەستبەسەرکراوە

ئاماژە بەوەش دەکەن، پۆلیسی سلێمانی لەبارەی هۆکار و ئەو کەسەی سکاڵای کردوە، هیچ رونکردنەوەیەکی پێنەداون و لەسەر داوایەکی نادیار دەستبەسەرکراوە، هەروەها “پۆلیسی سلێمان بە نیازە ھێمن باقر ڕادەستی پۆلیسی ھەولێر بکەن”.

 لەو ماوەیەدا 30 (سی) حاڵەتی دەستگیرکردن و راگرتن بەدەر لەیاسای رۆژنامەنوسی تۆمارکراون

بەگوێرەی ئامارێکی سەنتەری میترۆ بۆ داکۆکی لەمافی رۆژنامەنوسان، ساڵی رابردو لەهەرێمی کوردستان 385 (سێ سەد و هەشتا و پێنج) پێشێلکاری بەرامبەر 291 (دو سەد و نەوەد و یەک) رۆژنامەنوس و دەزگای راگەیاندن کراوە، هەروەها لەو ماوەیەدا 30 (سی) حاڵەتی دەستگیرکردن و راگرتن بەدەر لەیاسای رۆژنامەنوسی تۆمارکراون.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close