کوردستانی

سه‌رۆكی هه‌رێم له‌رۆژی پێكه‌وه‌ژیانی ئاشتییانه‌ په‌یامێك بڵاوده‌كاته‌وه‌

شكۆی كوردستان-

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ڕۆژی جیهانی پێکەوەژیانی ئاشتیانە پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند،  داواكارن هەمو كێشه‌ و ناكۆكييه‌کان، ئاشتيانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن و كاریش ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان بۆ هه‌ميشه‌ به‌ لانه‌ى پێكه‌وه‌ژيان، ته‌بايى و ئاشتى بمێنێته‌وه‌.

پشتگیريمان بۆ ‌ پێكه‌وه‌ژيان و ئاشتى لە سەرتاسەری جیھان دوپات دەکەینەوە

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەپەیامێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، “له‌ ڕۆژى جيهانى پێكه‌وه‌ژيانى ئاشتيانه‌دا، پشتگیريمان بۆ ‌ پێكه‌وه‌ژيان و ئاشتى لە سەرتاسەری جیھان دوپات دەکەینەوە”.

كار ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان بۆ هه‌ميشه‌ به‌ لانه‌ى پێكه‌وه‌ژيان، ته‌بايى و ئاشتى بمێنێته‌وه‌

باسی لەوەشکردوە، “داواكارين هه‌رچى كێشه‌ و ناكۆكييه‌، ئاشتيانه‌ چاره‌سه‌ر بكرێن. كار ده‌كه‌ين بۆ ئه‌وه‌ى كوردستان بۆ هه‌ميشه‌ به‌ لانه‌ى پێكه‌وه‌ژيان، ته‌بايى و ئاشتى بمێنێته‌وه‌.”

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close