کوردستانی

پۆلیسی راپەڕین لەبارەی سلێمان هەڵشۆیی رونکردنەوەیەک بڵاودەکاتەوە

شكۆی كوردستان-

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین دەنگۆی “هەڵاتنی” سلێمان هەڵشۆیی لەزیندان رەتدەکاتەوە و وەک هەواڵێکی بێ زانیاری ژمارەیەک  پەیج و ئەکاونت ناوی دەبات، جەختیش دەکاتەوە ناوبراو لەم کاتەدا لە گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕینە و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

 سەرلەبەری ئەم جۆرە هەواڵانە دورن لە ڕاستیەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین لەرونکردنەوەیەکدا کەوێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە باس لەوەشکراوە، هەندێک لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان بۆ مەرامی تایبەت و  بەدەستهێنانی لایک و کۆمێنت بڵاویان کردوەتەوە کە گوایە سلێمان هەڵشۆیی لە زیندان ڕایکردوە، بۆ ئەو مەبەستە  وەکو بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین ڕایدەگەیەنن کە سەرلەبەری ئەم جۆرە هەواڵانە دورن لە ڕاستیەوە. 

لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە

ئاماژە بەوەشکراوە، سلێمان هەڵشۆیی بەبڕیاری دادوەر بەپێی ماددەی 456 لە یاسایی سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لە ئێستاشدا لە گرتن و گواستنەوەی ڕاپەڕینە و تەندروستی زۆر باشە، لێکۆڵینەوەش لەگەڵیدا بەردەوامە.

 بڵاوکردنەوەی ئەوجۆرە هەواڵە نادروستانە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر بارودۆخی دەرونی هاوڵاتیان

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی راپەڕین جەختی لەوەشکردوەتەوە سکاڵای یاسایی تۆمار دەکەن لەدژی خاوەنی ئەو پەیج و ئەکاونتانەی کە دەنگۆ و هەواڵی ناڕاست بڵاو دەکەنەوە بەتایبەت بۆ مەرامی تایبەتی خۆیان، چونکە بڵاوکردنەوەی ئەوجۆرە هەواڵە نادروستانە کاریگەری نەرێنی دەبێت لەسەر بارودۆخی دەرونی هاوڵاتیان و بەتایبەت ئەو کەسانەی کە مامەڵەیان لەگەڵ سلێمان هەڵشۆیی کردوە و سکاڵایان تۆمار کردوە. 

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close