نێودەوڵەتیکوردستانی

نووسینگەی پەیوەندییەکانی خۆسەر : زیاتر لەدوو ملیۆن هاوڵاتی سڤیل بەهۆی دەست درێژییەکانی تورکیا بێ بەشن لە خزمەتگوزاری

شکۆی کوردستان-


نووسینگەی پەیوەندییەکانی خۆسەر ( لە ڕۆژئاوای کوردستان) لە بەیاننامەکیاندا وێرای ئیدانەکردنی هێرشەکانی تورکیای داگیرکەر بۆ شوێنە خزمەتگوزارییەکانی هاوڵاتیان و ژێرخانی ئەو ناوچەیە هاوکآت جەخت لەوە دەکەنەوە کە دوای فەشەل هێنانی پڕۆژەی تورکیا لە خاکی سوریا بەهەموو شێوەیەک تا کارگەيشتە تیرۆرو ڕفاندن و دەست وەردان لەکاروباری ئەو وڵاتە ، دوای تورکیا دەستی بۆ تیرۆرو هێزی مورتەزەقەی برد، بە بیانووی جیاجیا ئەو وڵاتە دەستی کردووە بە وێرانکردنی ئەو ناوچەیە ساڵانەی ساڵە ئەو کارە ئەنجام دەدا، بەتایبەتی دوای ساڵی ٢٠١٨ دوای هەرەسهێنا داعش تورکیا بەچەندین جۆر چەکی قورس وەک ناپاڵم هێرشە داگیرکارییەکانی دەست پێکرد و هاوکاری ئەو تاوانبارو هەڵاتووانەی کرد کە خۆایان لە تورکیا حەشاردابوو، لە ئێستادا کەهەموو جیهان بانگەشەی ئازادی و دیموکراسی دەکەن تورکیا بەردەوامە لە داگیرکاری و لەئێستاشدا زیاتر لە دووملیۆن هاوڵاتی بێ بەشە خزمەتگوزارییەکان ئەمیش بەهۆی ئەو دەست درێژیانەی کە دەیکاتە سەر سێکتەرە خزمەتگوزارییەکان و ئابڵوقە دانی ئەو ناوچانە بۆ ماوەی چەند ساڵە کە ئەمەش پێشێلی مافی مرۆڤ بەهەموو پێوەرە جیهانیە نێودەڵەتیەکان ..

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close