شكۆی كوردستان-
جێگری دوه‌می سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق رایگه‌یاند، له‌ئێستادا دۆخی ته‌ندروستی ئه‌و خێزانه كورده‌ی شاری هه‌ولێر كه له‌شاری مێرسینی توركیا هێرشیانكرایه سه‌ر جێگیره و هێرشكاره‌كانیش ده‌ستگیركراون.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی جێگری دوه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان، دوای ئه‌وه‌ی به‌شیر حه‌داد، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران په‌یوه‌ندی به ھه‌ریه‌ك له فوئاد حسێن وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عێراق و باڵیۆزی عێراق له توركیا و والی مێرسینه‌وه كرد، ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ھێرشیان كردبوه سه‌ر خێزانێكی كوردی شاری ھه‌ولێر له‌لایه‌ن پۆلیسی توركیاوه ده‌ستگیر كران، په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه.
ھێرشكاره‌كان ده‌ستگیركراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه
والی مێرسین به جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراقی رایگه‌یاندوه، ھێرشكاره‌كان ده‌ستگیركراون و په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه‌یان بۆ كراوه‌ته‌وه، ئه‌و خێزانه كورده‌ش كه ھێرشیانكرابوه سه‌ر دوای چه‌ند كاتژمێرێك مانه‌وه‌یان له نه‌خۆشخانه، ئێستا دۆخی ته‌ندروستیان باشه و به‌دواداچونیش بۆ ئه‌و كه‌یسه به‌رده‌وامه.
شاندێكی كونسوڵخانه‌ی عێراق له غازی عه‌نتاب، سه‌ردانی ئه‌و خێزانه كورده‌كیان كردوه
هه‌ر به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، ئه‌مڕۆ شاندێكی كونسوڵخانه‌ی عێراق له غازی عه‌نتاب، سه‌ردانی ئه‌و خێزانه كورده‌كیان كردوه و به‌سه‌ریانكردونه‌ته‌وه، له دۆخی ته‌ندروستیان پرسیوه.