کوردستانی

وەزیری پەروەردە: كۆرۆنا 10 ملیار دۆلار زیانی لە كەرتی پەروەردە داوە

شكۆی كوردستان-

وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە خوێندنی ناو پۆل دەستیپێکردوەتەوە و بە پشتیوانی هەموان ئەم قۆناغە تێدەپەڕێنن، دەشڵێت، “كۆرۆنا 10 ملیار دۆلار زیانی لە كەرتی پەروەردە داوە كە ئەوەش زیانێكی زۆر گەورەیە و كاریگەریی درێژخایەنی دەبێت”.

ئالان حەمەسەعید، وەزیری پەروەردەی حكومەتی هەرێم ئەمڕۆ دوشەممە لەكۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، “پڕۆسەی خوێندن دوێنێ دەستیپێکردوەتەوە، ئێمە لە 27ی مانگی 9 دەرگای خوێندنگەکانمان بۆ پۆلی 12 کردوەتەوە لە 10ی مانگی 10ی ساڵی رابردو جارێکی دیکە دەرگای خوێندنگەکانمان بۆ قۆناغی 1 و 2 پاشان لە 16ی 1 بۆ قۆناغی 11، پاشان لە 7ی 2 بۆ هەمو قۆناغەکانی دیکە هەتاوەکو جەژنی نەورۆز، هەروەها لە 17ی 4 بە خوێندنی ئەلیکترۆنی دەستمان پێکردوە و پاشان لە 16ی 5 دەستمانکردوتەوە بە خوێندنی ناو پۆل”.

پڕۆسەکە بە هەوڵی مامۆستایان بە باشی بەڕێوەدەچێت و ئەو پڕۆگرامانەی کە دیاریکراون تەواو بکرێن پاشان تاقیکردنەوەکان دەکرێن

ئاماژەی بەوەشکرد، پڕۆسەکە بە هەوڵی مامۆستایان بە باشی بەڕێوەدەچن و ئەو پڕۆگرامانەی کە دیاریکراون تەواو بکرێن پاشان تاقیکردنەوەکان دەکرێن، بەگوێرەی توانا لە ساڵانی رابردوداش موبەریدە و ئامێری فێنککەرەوە بۆ قوتابخانەکان دابیندەکرێت.

وەزیری پەروەردە هاوکات لەمیانی وتارێکدا هەر ئەمڕۆ لە کۆنفڕاسی نێودەوڵەتیی پەروەردەیی لە هەولێر رایگەیاند، “سیستمی پەروەردەی هەمو دەوڵەتێک پێویستی بەوە هەیە کە کاربکات بۆ قۆناغی دوای کۆرۆنا، کارکردن بۆ قۆناغی دوای کۆرۆنا بۆ ئەوەیە چۆن بتوانین لێکەوتەکانی کۆرۆنا لەسەر کەرتی پەروەردە کەمبکەینەوە، بەڵام بە دیوێکی دیکەشدا پەتای کۆرۆنا پێیوتین کە تەنها بە دیوە کلاسیکییەکەی سەیری راهێنانی مامۆستایان نەکەین بەڵکو هەمو ئەو توانا مرۆییەی لەناو کەرتی پەروەردە هەیە پێویستی بەوە هەیە راهێنانی جددی و چڕی پێبکرێت”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close