ڕۆژنامەکوردستانی

بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا دووهەم ڤاکسینی دژ بە کۆرۆنا پەسەند دەکات

شكۆی كوردستان-

ڕۆژی هەینی ڤاکسینی دژە کۆرۆنای کۆمپانیای مۆدێرنا بوو بە دووهەم ڤاکسین کە مۆڵەتی بەکارهێنانی خێرای لەلایەن بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکای پێبدرێت، ئەمەش هەواڵێکی دڵخۆشکەرە بۆ ئەم وڵاتەی کە زیاتر لە 307 هەزار کەس بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تیایدا گیانیان لەدەستداوە.

چاوەڕاوان دەکرێت ملیۆنان بەشی ڤاکسینی مۆدێرنا بۆ هەڵمەتی کوتانی دژ بە کۆرۆنا لە ئەمەریکا زیاد بکرێت کە لەم هەفتەیەدا بە کارمەندانی تەندروستی دەستیپێکرد. قۆناغی داهاتووش کوتانی بەساڵاچووان و کارمەندانی خانەی بەساڵاچووان دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی خۆراک و دەرمانی ئەمەریکا ئەو ڤاکسینەی ڕۆژێک پاش ئەوە پەسەند کرد کە پانێلێکی شارەزایانی سەربەخۆ پشتیوانیان لە بەکارهێنانی کرد هەفتەیەک پاش پەسەند کردن ڤاکسینەکەی فایزەر و بایۆنتیک.

ڤاکسینەکەی فایزەر و بایۆنتیک، لەم هەفتەیەدا لە هەزاران کارمەندی تەندروستی دراوە. چاوەڕوان دەکرێت ڤاکسینەکەی مۆدێرنا لە ماوەی چەند ڕۆژی داهاتوو دەستپێبکات بۆ خەڵکی تەمەن 18 ساڵ بەسەرەوە.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close