شكۆی كوردستان-
خۆپیشاندانی کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان لە هەولێر دەستپێکرد.
پەیامنێری شكۆی كوردستان لە هەولێر رایگەیاند، پێشنیوهڕۆی ئەمڕۆ خۆپیشاندانی کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان لە هەولێر دەستپێکرد و داواکاریەکانیان و وێنەی ئەو گەنجەی دو رۆژلەمەوبەر خۆی سوتاندا بە دروشم بەرزکردەوە.
رۆژی سێشهممهی رابردو، ژمارەیەک پەنابەری رۆژهەڵاتی کوردستان لەبەردەم بارەگای نەتەوە یەکگرتوەکان لە شاری هەولێر گردبونەوە و یەکێک لە گەنجەکان بەنزینی بەخۆیدا کرد و پاشان ئاگری لە جەستەی خەردا و بەشێک لە جەستەی سوتا.
دوای ئەوەی گەنجەکە ئاگری لە جەستەی بەردا لەلایەن ژمارەیەک هاوڵاتی دیکەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە
ئاماژەی بەوەشکرد، دوای ئەوەی گەنجەکە ئاگری لە جەستەی بەردا لەلایەن ژمارەیەک هاوڵاتی دیکەوە رەوانەی نەخۆشخانە کراوە.
داواکاری کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نەتەوە یەکگرتوەکان پێدانی ئیقامەی مانەوەیە لە هەرێمی کوردستان
ئەوەشی خستەڕو، ئەو گەنجەی کە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە تەمەنی 27 ساڵە و داواکاری کوردانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە نەتەوە یەکگرتوەکان پێدانی ئیقامەی مانەوەیە لە هەرێمی کوردستان.
