شكۆی كوردستان-
وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێمی کوردستان جیاوازیی نێوان پێوەری میکانیکی و پێوەری زیرەکی کارەبای لە حەوت خاڵدا خستووەتەڕو.
پێوەری میکانیکیی ئاسایی ماڵان تەنها خەرجیی کارەبا تۆماردەکات و مێژو و رێکەوتەکەی لەسەر نییە
بەگوێرەی راگەیەنراوێکی ئەو وەزارەتە،” پێوەری میکانیکیی ئاسایی ماڵان تەنها خەرجیی کارەبا تۆماردەکات و مێژو و رێکەوتەکەی لەسەر نییە، بە پێچەوانەوە، پێوەری زیرەک به‌كارهێنانى كاره‌با تۆمارده‌كات و رێککەوت و كاتى له‌سه‌ره.”
جیاوازى نێوان پێوه‌رى میكانیكى و پێوه‌رى زیره‌كى كاره‌با، بەپێی راگەیەنراوی وەزارەتی کارەبا:
پێوه‌رى میكانیكى ئاسایی ماڵان:– ته‌نیا خه‌رجى كاره‌با تۆمارده‌كات و مێژوو و به‌روارى له‌سه‌ر نیه.
– بۆ پشكنین ده‌بێت بیكه‌یته‌وه و سه‌یرى بكه‌یت.
– ناتوانین له‌دووره‌وه په‌یوه‌ندى پێوه بكه‌یت، له ناوه‌وه برێكه‌رى تێدانیه بۆ كوژاندنه‌وه.
– تۆماركه‌رى ( Export و Import ) تێدانیه.
– نا‌توانیت له دووره‌وه بیكوژێنیته‌وه.
– به ئاساندنى ده‌ستكارى ده‌كرێت و فێڵى تێدا ده‌كرێت.
– خوێندنه‌وه‌ى ڤۆڵتیه‌و ته‌یار و رووداوه‌كان تۆمار ناكات.
پێوه‌رى زیره‌ك :
– به‌كارهێنانى كاره‌با تۆمار ده‌كات و به‌روارو كاتى له‌سه‌ره.
– ده‌توانێت (Export و Import) تۆمار بكات.
– پێویستى به‌سه‌یر كردن نیه.
– ده‌توانیت له‌دووره‌وه په‌یوه‌ندى به پێوه‌ره‌وه بكه‌یت و هه‌موو زانیارییه پێویسته‌كان (ڤۆڵتیه/ ته‌یار، فریكوێنسى) تۆمار ده‌كات.
– به‌ئاسانى ده‌توانیت داتا‌و زانیارى بۆ بنێریت و لێوه‌ربگریت و له هه‌ر كاتێكدا چ زانیارییه‌كت بوێت ده‌توانین لێی وه‌ربگیرێت.
– له‌ناوه‌وه برێكه‌رى تێدایه، ده‌توانیت له دووره‌وه بیكوژێنیته‌وه.
– زۆر به قورسى ده‌ستكارى ده‌كرێت و به هه‌ر ده‌ستكارى كردنێت سه‌رنته‌رى زیانیارییه‌كان ئاگادار ده‌كاته‌وه.
