شكۆی كوردستان-
جێگری باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە عێراق سەردانی قەڵای ھەولێری کرد
له پێگهی تایبهتی خۆی له تۆڕی كۆمهڵایهتی فهیسبوك، كونسوڵخانهی گشتی ئهمریكا لهههولێر بڵاویكردهوه، دوێنێ چوارشهممه ستیڤ فەیگن ,جێگری باڵیۆزی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا لە عێراق سەردانی قەڵای ھەولێری کرد بۆ بەدواداچوون بۆ ئەو پرۆژانەی ئێستا کاریان تێدادەکرێت و حکومەتی ئەمەریکا خەرجی بۆ دابینکردوون.
راشیگهیاندوه، ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا پابەندە بە پارێزگاریکردنی کەلەپوری ناوازە و سروشتی ھەمەچەشنی عێراق.









