شكۆی كوردستان-
سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان رایگەیاند، لەسەر داوایەکی ئەوان بەرێوەبەرێتی تەندروستی سلێمانی رەزامەندی نیشان دا بۆ دابینکردنی ڤاکسین بۆ رۆژنامەنوسان.
بەرێوەبەرێتی تەندروستی سلێمانی رەزامەندی نیشان دا لەسەر نوسراومان ژمارە 49 لە 27/4/2021 بەدابینكردنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بۆ رۆژنامەنووسان
لەراگەیەنراوێکدا، ئەمڕۆ سێشەممە سەندیكای رۆژنامەنووسانی كوردستان بڵاویکردەوە،”بەرێوەبەرێتی تەندروستی سلێمانی رەزامەندی نیشان دا لەسەر نوسراومان ژمارە 49 لە 27/4/2021 بەدابینكردنی ڤاكسینی دژە كۆرۆنا بۆ رۆژنامەنووسان.”
بنكەی تەندروستی بەختیاری وەك بنكەیەكی كوتانی ئاسایی، دابینكرا تا رۆژنامەنوسانیش بتوانن بەخستنەڕوی پێناسەكانیان هەفتانە (50) ئەندامی لقەكەمان ڤاكسین وەربگرن
ئاماژە بەوەش کراوە، “بە خۆشحاڵیەوە بنكەی تەندروستی بەختیاری وەك بنكەیەكی كوتانی ئاسایی، دابینكرا تا رۆژنامەنوسانیش بتوانن بەخستنەڕوی پێناسەكانیان هەفتانە (50) ئەندامی لقەكەمان ڤاكسین وەربگرن.”
بەپێی راگەیەنراوەکە ئەم مەرج و تێبینییانەی خوارەوە بۆ پێدانی ڤاکسین دانراوە:
1. مەرجە رۆژنامەنوس پێناسەكەی لقی سلێمانی سەندیكای رۆژنامەنوسانی پێبێت.
2. مەرجە لە ئەپلیكەیشنی (Kurdvac) ناوی خۆی تۆمار بكات و زانیاریی داواكراو تۆماربكات.
3. مەرجە لە ئەپلیكەیشنەكەدا بنكەی تەندروستی (بەختیاری) لە شاری سلێمانی هەڵبژێرێت.
4. هەفتانە لە یەك شەممەوە تا چوارشەممە (50) پەنجا ئەندامی لقمان ڤاكسین وەردەگرن.
5. پێویست ناكات چاوەڕوانی وەڵامدانەوەی ناوەكەی بكات، تەنها ناوەكەی لەلیستی بنكەكەو لە رێی ئەپڵیكەیشنی (كوردڤاك) دا تۆماركرابێت، بەسە بۆ وەرگرتنی یەكەم ژەمی ڤاكسینەكە.
