ئا/ شكۆی كوردستان
له‌و ڕاپۆرته‌ى (شكۆى كوردستان)دا، هاوڵاتیانى سنوورى قه‌زاى سۆران ڕه‌خنه و گله‌ییه‌كانى خۆیان ده‌رده‌بڕن و داواكارن به‌رپرسانى ناوچه‌كه هه‌وڵى نه‌هێشتنى كێشه‌كانیان بدات، هه‌روه‌ك له‌ڕێگه‌ى ڕاپۆرته‌كه‌وه كێشه و گرفته‌كانى ناوچه‌كه ده‌زاندرێت، كه به‌وته‌ى هاوڵاتیان “به‌رپرسانى ناوچه‌كه بێباكن له چاره‌سه‌ركردنى كێشه‌كانیان”.
گرنگى به ناوچه گه‌شتیارییه‌كانى باڵه‌كایه‌تى نادرێت!
زۆسك حه‌مه‌د باڵه‌ك، هاوڵاتى قه‌زاى چۆمان بۆ (شكۆی كوردستان) ئاماژه به یه‌كێك له گرفته‌كانی سنوری باڵًه‌كایه‌تی ده‌كات له قه‌زای چۆمان و ده‌ڵێت: “باڵه‌كایه‌تی چه‌ندین ناوچه‌ی گه‌شتیاری و جێگه‌ی سه‌رنج ڕاكێش و گونجاوی لێیه بۆ كه‌رتی گه‌شتیاریی، به‌ڵام به‌هۆی نه‌بوونی ڕێگه‌وبانی پێویست و شیاو، هه‌روه‌ها نه‌بوونی خزمه‌تگوزاریی وه‌ك كاره‌باو هێڵی نێت و مۆبایل نه‌توانراوه په‌ره به‌و شوێنانه بدرێت و بخرێنه خزمه‌ت گه‌شتیاران”.
ده‌شڵێت: “نه‌بوونی ئه‌و خزمه‌تگوزارییانه به‌تایبه‌ت خراپی ڕێگه‌وبان، گه‌شتیار به‌ئه‌سته‌م ده‌گاته ئه‌و شوێنه گه‌شتیارییانه، هه‌روه‌ها نه‌بوونی خزمه‌تگوزارییه‌كانی تریش وایكردووه كه گه‌شتیاران كه‌مترین ماوه له‌و جۆره شوێنه گه‌شتیارییانه ده‌مێننه‌وه، چونكه به‌هۆی نه‌بوونی هێڵی نێت و مۆبایل په‌یوه‌ندییان به ده‌ره‌وه‌ی خۆیان ده‌پچڕێت”.
به‌لاى ئه‌و هاوڵاتییه‌وه، گرنگه حكومه‌ت و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار به تایبه‌ت ده‌سته‌ی گه‌شتوگوزار گرفت و كێشه‌ی خزمه‌تگوزاریی ڕێگه‌وبان و هێڵی نێت و مۆبایل چاره‌سه‌ر بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی گه‌شتیاران بتوانن به ئاسانی بگه‌نه ئه‌و شوێنانه‌و به ئاسوده‌یی كاته‌كانیان به‌سه‌ر به‌رن، هه‌روه‌ها پێویسته هێماو ئاماژه‌كانی ڕێنیشانده‌ر بۆ ئه‌و شوێنانه دابنێن. ئه‌گه‌ر ئه‌و گرفتانه چاره‌سه‌ر ببن بێگومان ده‌بێته مایه‌ی بوژاندنه‌وه‌ى كه‌رتی گه‌شتیاریی ناوچه‌كه‌و ده‌شبێته مایه‌ی به‌ده‌ستهێنانی داهات بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه.
“به‌شێك له به‌رپرسانى سۆران به ئاره‌زووى خۆیان شه‌قامى خزمه‌تگوزاریی داده‌خه‌ن”
محه‌مه‌د باپیر، یه‌كێكى دیكه له دانیشتووانى سۆران و له‌باره‌ی یه‌كێك له گرفته‌كانی شوفێران له قه‌زای سۆران ده‌دوێت و ده‌ڵێت: “له سۆران دوو گرفتی به‌رچاوی ترافیك هه‌ن؛ یه‌كێكیان بریتیه له‌وه‌ی كه هه‌ندێك به‌رپرس به ئاره‌زوی خۆیان شه‌قام یان شوێنێككیان داخستوه‌و شوفێران له هاتوچۆ و سوڕانه‌وه كێشه‌یان بۆ دروستبوه، بۆیه پێویسته چیتر شه‌قام و شوێنه گشتیه‌كان دانه‌خرێن”.
له‌باره‌ى گرفتى دووه‌مى شوفێرو پیاده‌ى شاره‌كه، محه‌مه‌د وتى: “كێشه‌یه‌كی دیكه‌ی ترافیك له سۆران بریتیه له زۆری تاسه له‌و شاره، هه‌ر ماڵه‌و له‌گه‌ڕه‌كه جیاجیاكان و ته‌نانه‌ت شه‌قامه سه‌ره‌كیه‌كانیش هه‌ڵساون به دروستكردنی تاسه، ته‌نانه له‌مه‌ودای چه‌ند مه‌ترێكی كه‌م ده‌ڕۆیت سێ بۆ چوار تاسه دروستكراون. ئه‌ركی هاتوچۆی ئه‌و شاره‌یه ئه‌و دوو گرفته چاره‌سه‌ر بكات”.
هاوڵاتییه‌كى سیده‌كان: بۆردومانى فڕۆكه‌كانى سوپاى توركیا ژیانى لێى تاڵكردووین
سه‌بری عه‌بدوڵا، دانیشتوی گونده سنورییه‌كانی ناحیه‌ی سیده‌كانه، ئه‌و سكاڵا‌و ده‌رده دڵی خۆی هه‌یه و له‌ڕێگه‌ی شكۆی كوردستان-ه‌وه ده‌كات و ده‌ڵێت: “به‌هۆی بۆردومانه‌كانی سوپای توركیاوه ژیانمان ته‌واو لێى تاڵبووه. جاری وا هه‌یه له‌گه‌رمه‌ی ئیشكردن گوند‌و دێهات و ڕه‌زو باغه‌كانمان بۆردومان ده‌كرێن، یان له شیرین خه‌ودا به ده‌نگی بۆردومان به ئاگا دێین ژیانمان ته‌واو ناخۆش بووه. منداڵه‌كانمان به‌هۆی بۆردومان و ده‌نگی فڕۆكه‌وه تووشی ترس و دڵه‌ڕاوكێی زۆربوونه، ئه‌گه‌ر بۆردومانه‌كانی توركیا بهێڵێت ژیانێكی زۆر خۆش و ئاسوده به‌سه‌ر ده‌به‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه بۆردومان ژیانی كردووین به دۆزه‌خ. خه‌ون و خۆزگه‌و ئومێدمان ئه‌وه‌یه كه بۆردومانه‌كان به یه‌كجاریی و به‌ته‌واویی بوه‌ستن بۆ ئه‌وه‌ی ئێمه ژیان بكه‌ین”.