شكۆی كوردستان-
ژیان و به‌شداریی له بزاڤی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌یدا، تێگه‌یشتنی فراوانتر كرد‌و توانستی نه‌خشه‌كێشانی ژیان و ئامانجه‌كانی گه‌لی زیاتر پێ به‌خشی و هێزێكی گه‌وره‌ی بۆ ڕه‌نگڕێژیی خه‌بات و ئاینده‌یه‌كی ڕووناكدایه‌و له خه‌وو ئاوات و ڕه‌شبینییه‌وه، بوو به ڕاستی و دیمه‌نێكی ڕوون و ڕوخسار جوان
به باوه‌ڕی من، كاك عیزه‌دین، ژیرانه سوودی له هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانی وه‌رگرتووه، هه‌ر له خوێندنی حوجره‌و قوتابخانه‌ی (غازی)ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و كۆلیجی شه‌ریعه‌ی به‌غداو ئاماده‌یی قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می به‌شی عه‌ره‌بی كۆلیجی ئادابی شام و سێیه‌م و چواره‌می به‌شی عه‌ره‌بی كۆلیجی په‌روه‌رده‌ی به‌غدا و دواتریش خوێندنی دكتۆرا ساڵی 1962 له باكۆی یه‌كێتیی سۆڤێتی و دواجاریش له 1979 دا چۆته‌وه بۆ مۆسكۆ و پله‌ی دكتۆرای ناوك و پرۆفیسۆری وه‌رگرتووه
به‌ڕاستی له سه‌راپای ژیانیدا كه خه‌مخۆرانه بۆ ئه‌و ئامانجه ته‌رخانی كردبوو و ته‌نیا خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی وشك و زڕو بێ به‌رهه‌م نه‌بوو، به‌ڵكو هونه‌ركارێكی ژیر‌و هوشیارو به‌هره‌مه‌ندو داهێنه‌رو ئه‌دیب و مێژوونووس و نووسه‌رێكی به بڕشت و شاره‌زاو فره به‌رهه‌م و بوێر‌و جوانكارو مرۆڤێك بوو له‌گه‌ڵ بۆچوون و هه‌ستی خۆیدا ڕاستگۆ بوو، هه‌رچییه‌كی به ڕاست زانیبێ نووسیوێتی
زه‌مانه و ڕۆژگار و ڕێكه‌وتی ژیان، هه‌رزوو كاك عیزه‌دینی پێ ناسیم، ناسینێك، له سیمای گه‌نجێكی وریا‌و چالاك و له چاو ته‌مه‌نیا زۆر شاره‌زا، له نیگایه‌كی منی هه‌شت نۆ ساڵی په‌ی به ژیان و ئاینده نه‌بردوو، بیرمه هێشتا قوتابی پۆلی دووه‌م و سێیه‌می سه‌ره‌تایی بووم، بۆ یه‌كه‌م جار كاك عیزه‌دینم له دوكانی خوالێخۆشبوو مامه شێخ عارفی قه‌ره‌داخیی بازرگان بینی، كه له ته‌نیشت دوكانی خه‌یاتییه‌كه‌ی باوكمه‌وه بوو له قه‌یسه‌ری وه‌سمان پاشای ته‌نیشت حه‌وزه وشكه‌كه‌ی ناو بازاڕ، جاروبار له‌گه‌ڵ شێخ حه‌سیب قه‌ره‌داخی ئه‌هاتن بۆ لای شێخ ڕه‌ئوفی كوڕه گه‌وره‌ی هاوته‌مه‌نیان، كه ئه‌ویش خوێنده‌وارو شاعیریش بوو، ماوه‌یه‌كی باش پێكه‌وه ئه‌مانه‌وه‌و كاته‌كه‌یان به باسی شیعر‌و ئه‌ده‌ب و شه‌ڕه شیعر به‌سه‌ر ئه‌برد، كاك عیزه‌دین فێستێكی سورو مێزه‌رێكی سپی جوان تێوه ئاڵاوی له‌سه‌ردا بوو، وه‌ك نه‌ریتێك تا ئێستایش باوی قوتابێتی كۆلیجی شه‌ریعه‌یه، به ڕاستی خودی ئه‌و شه‌ڕه شیعر‌و پێشبڕكێیه، سه‌رنجی كاڵ و كرچی ئه‌و كاته‌ی منی ڕائه‌كێشا، وه‌ك گوێگرێكی په‌ی به‌و كاره نه‌بردوو، به ڕاده‌یه‌ك تا كۆتایی دانیشتنه‌كه چاوی پرس و په‌رۆشم تێ ئه‌بڕین و به‌دیاریانه‌وه دائه‌نیشتم و حه‌زم ئه‌كرد جاره‌های تریش بیانبینم..!
ڕۆژگار هات و ڕۆیشت، به‌ڵام خۆشی بگره‌و به‌رده‌ی ئه‌و دانیشتنانه‌یان تا ئێستایش له په‌رده‌ی بیرم كاڵ نه‌بۆته‌وه‌و خۆزگه‌ی پێ ئه‌خوازم…!
تومه‌س دوای ئه‌وه‌ی وازی له شه‌ریعه هێنابوو، هاتۆته‌وه سلێمانی و ئاماده‌یی ته‌واو كردووه‌و ئه‌وجا چۆته (دار المعلمین العالیه)، به‌ڵام له‌وێش فه‌سڵ كراوه‌و گه‌ڕاوه‌ته‌وه سلێمانی و بۆته مامۆستا له قوتابخانه سه‌ره‌تاییه‌كان له قه‌مچوغه‌و قه‌ڵادزێ و سلێمانی (له قوتابخانه‌ی فه‌یسه‌ڵییه) پاشان گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ به‌غداد (دار المعلمین العالیه)، له‌وێش ته‌نگی پێ هه‌ڵچنراو ناچار خۆی گه‌یانده شام و له زانكۆی ئه‌وێ وه‌رگیراو تێكه‌ڵ ئه‌و تێكۆشه‌رانه بوو كه له عێراقه‌وه په‌نایان بردبووه به‌ر سوریای ئه‌وسا، ئه‌وه بوو له‌و یه‌ك دوو ساڵه‌ی دوای شۆڕشی چوارده‌ی ته‌موزی 1958، گه‌ڕایه‌وه بۆ عێراق و دوا ساڵی دار المعلمینی ته‌واو كرد و له ئه‌عدادیه‌ی مه‌ركه‌زی به‌غدا دانرا به مامۆستای زمانی عه‌ره‌بی و له‌وێشه‌وه ته‌نسیب كرا بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خوێندنی كوردی كه تازه دامه‌زرا بوو، له سه‌ره‌تای ساڵی 1960 دا، یه‌كێك بوو له‌و پۆله خوێنكاره‌ی بۆ یه‌كه‌م جار نێردران بۆ یه‌كێتیی سۆڤێت بۆ ته‌واوكردنی خوێندنی باڵا‌و دوای گه‌ڕانه‌وه‌ی له سۆڤیه‌ت وه‌ك پسپۆرێكی ئه‌كادیمی لێهاتوو له بواری په‌روه‌رده‌و پێگه‌یاندنی نه‌وه‌ی نوێ‌دا، له بواری نووسین و باس و لێكۆڵینه‌وه‌و به‌رهه‌می به بڕشت و به‌پێزدا له سه‌رپه‌رشتی ده‌یان تێزی ماجستێرنامه و دكتۆرادا، له دامه‌زراندن و سه‌رۆكایه‌تیی یه‌كێتیی نوسه‌رانی كورددا، له به‌شداریكردنی دیار‌و كارای له میهره‌جانه‌كانی شیعر‌و دیداره‌كانی چیرۆكی كوردی و به‌ڕێوه‌بردنی كۆنگره‌كانی نووسه‌رانی كورددا‌و تا دوا هه‌ناسه‌ی له خزمه‌تی نه‌ته‌وه‌كه‌یدا به‌رده‌وام بوو..!
به باوه‌ڕی من، كاك عیزه‌دین، ژیرانه سوودی له هه‌موو قۆناغه‌كانی ژیانی وه‌رگرتووه، هه‌ر له خوێندنی حوجره‌و قوتابخانه‌ی (غازی)ی سه‌ره‌تایی و ناوه‌ندی و كۆلیجی شه‌ریعه‌ی به‌غداو ئاماده‌یی قۆناغی یه‌كه‌م و دووه‌می به‌شی عه‌ره‌بی كۆلیجی ئادابی شام و سێیه‌م و چواره‌می به‌شی عه‌ره‌بی كۆلیجی په‌روه‌رده‌ی به‌غدا و دواتریش خوێندنی دكتۆرا ساڵی 1962 له باكۆی یه‌كێتیی سۆڤێتی و دواجاریش له 1979 دا چۆته‌وه بۆ مۆسكۆ و پله‌ی دكتۆرای ناوك و پرۆفیسۆری وه‌رگرتووه، جا، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر یه‌كه‌م كه‌س نه‌بووبێت، له‌وانه‌ی وه‌كو ئه‌و له وڵاتی سۆڤیێت خوێندوویانه، زۆربه‌یان (ئه‌گه‌ر نه‌ڵێم هه‌موویان) تا ئێستاش دكتۆرانامه‌كه‌ی خۆیان چاپ و بڵاونه‌كردۆته‌وه بۆ سود لێوه‌رگرتنیان..!)، پێشه‌نگی ئه‌وانه بوو كه به‌وپه‌ڕی باوه‌ڕ به‌خۆكردن و دڵنیایی و شانازییه‌وه دكتۆرانامه‌كه‌ی چاپ و بڵاوكردۆته‌وه‌و سوودی له خوێندنی حوجره‌و به‌شداریی ئاماده‌بوونی فه‌قێكانی مزگه‌وته‌كه‌ی حاجی مه‌لا ڕه‌سوڵی باپیری و باوكی و كۆلیجی شه‌ریعه‌و خوێندنی له شام و به‌غداو هه‌وڵ و به‌شداری و كارتیاكردنێكی زیره‌كانه‌ی له ڕۆژنامه عه‌ره‌بی و كوردییه‌كانیشدا.
فارسی و عه‌ره‌بییه‌كی باش فێربووه‌و دیاره هه‌ر له‌به‌ر ئه‌و په‌رۆشی و هه‌ته‌رییه‌شی زمانی ڕووسیش فێربووه‌و به هۆی توندوتۆڵی و تۆكمه‌ی پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی به هه‌مووانه‌وه، شاره‌زاییه‌كی باشی له هه‌موو شێوه زاره‌كانی كوردیدا په‌یدا كردووه‌و سوودی له هه‌موو ئه‌و زمانانه وه‌رگرتووه له نووسین و وه‌رگێڕانی كتێب له‌و زمانانه‌وه بۆ كوردی و به پێچه‌وانه‌یشه‌وه‌و هه‌ر ئه‌وه‌یش بۆته هۆی به‌هێزی و فراوانیی نائاسایی پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی و دیسان سوودلێوه‌رگرتنی ئه‌و پێوه‌ندیانه‌یش له بژارو مشت و ماڵ و كۆكردنه‌وه‌و ڕاهێنانی ئه‌و زمانانه‌و به‌كارهێنانیان له گه‌شه‌كردن و فراوانتربوونی ئاسۆی زانست و زانیارییه‌كانی له نزیكه‌ی هه‌موویان زۆربه‌ی بواره‌كانی زانست و زمانداو، به ڕاستی له سه‌راپای ژیانیدا كه خه‌مخۆرانه بۆ ئه‌و ئامانجه ته‌رخانی كردبوو و ته‌نیا خاوه‌ن بڕوانامه‌یه‌كی وشك و زڕو بێ به‌رهه‌م نه‌بوو، به‌ڵكو هونه‌ركارێكی ژیر‌و هوشیارو به‌هره‌مه‌ندو داهێنه‌رو ئه‌دیب و مێژوونووس و نووسه‌رێكی به بڕشت و شاره‌زاو فره به‌رهه‌م و بوێر‌و جوانكارو مرۆڤێك بوو له‌گه‌ڵ بۆچوون و هه‌ستی خۆیدا ڕاستگۆ بوو، هه‌رچییه‌كی به ڕاست زانیبێ نووسیوێتی، ئه‌وه‌ی به بڕوای خۆی به‌هه‌ڵه و چه‌وتی زانیبێ به‌رگری لێ نه‌كردووه‌و هه‌ر چیه‌كیشی به ناهه‌ق زانیبێ به‌ره‌نگاری بۆته‌وه‌و ئازایانه بیروبۆچوونی خۆی له باره‌وه ده‌ربڕیوه..!
تێدا ژیان و به‌شداریی له بزاڤی نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌یی گه‌له‌كه‌یدا، تێگه‌یشتنی فراوانتر كرد‌و توانستی نه‌خشه‌كێشانی ژیان و ئامانجه‌كانی گه‌لی زیاتر پێ به‌خشی و هێزێكی گه‌وره‌ی بۆ ڕه‌نگڕێژیی خه‌بات و ئاینده‌یه‌كی ڕووناكدایه‌و له خه‌وو ئاوات و ڕه‌شبینییه‌وه، بوو به ڕاستی و دیمه‌نێكی ڕوون و ڕوخسار جوان، بۆیه له هه‌موو به‌رهه‌م و بۆچوونه‌كانیشیدا، كه به‌رده‌بازی ڕێگه‌ی ئه‌و ڕاستییه بوون، شۆڕشگێڕانه‌و دووربینانه زۆر فراوان ئه‌یڕوانییه جوانی و جیهان و دیرۆك و ژیان و به‌رزی شێوه‌و ناوه‌ڕۆك له نووسینه‌كانیدا له ئاستێكی هونه‌ری ئه‌ده‌بی و ئیستاتیكی هه‌ڵچوودا یه‌كدگیر بوون و زمانێكی پاراوی كوردی و پته‌وو ڕه‌وان و به گوێ ئاشنای به‌كارهێناوه‌و توانیوێتی زمان بكاته به‌شێكی گه‌وره‌ی جوانیی به‌رهه‌م…!
له هه‌موو ئه‌مانه‌یش گرنگتر ئه‌وه‌یه، له‌سه‌ر هه‌موو بوار‌و ڕووداو‌و بۆنه‌و بابه‌ته‌كانی ژیانی گه‌له‌كه‌ی دواوه‌و نووسیوه‌و به‌شداریی له نووسینی ورد‌و درشتی به‌سه‌رهات و مه‌ینه‌تی و مه‌رگه‌ساته‌كانی تریشدا، به حوكمی له‌گه‌ڵ و تێداژیان و به‌دواداچوون و خولیای به پێویست و به‌هی خۆزانین و خۆتێهه‌ڵقوتانی ئه‌و به‌سه‌رهاتانه‌و توندوتۆڵی فراوانیی و پێوه‌ندییه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی، كردییه ئاشنا‌و دۆستی زۆر كه‌سی ناسراوو هه‌مه‌جۆر، به‌وه‌یش به‌شێكی گرنگی ئه‌و كاره‌سات و به‌سه‌رهاتانه‌ی له شێواندن و له‌ناوچوون پاراست.!