به‌داخه‌وه دواتر به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر نه‌تواندراوه كۆنگره‌ى نه‌ته‌وه‌یى كوردستان ئه‌نجامبدرێت
چاوپێكه‌وتن/ شكۆی كوردستان
له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ (شكۆی كوردستان)دا، فه‌رهاد ڕه‌سول ئه‌ندامی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان (كه‌نه‌كه) ئاماژه به‌وه ده‌كات، كه له ڕاییكردنی كاروباره‌كانی كه‌نه‌كه حزبه دسه‌ڵاتداره‌كانی باشوری كوردستان وه‌ك پێویست هاوكارییان ناكه‌ن و زۆرجاریش به‌ربه‌ست بۆ كاره‌كانمان دروستده‌كرێت، جه‌خت له‌وه‌شده‌كاته‌وه كه ته‌نها یه‌كگرتویی و یه‌كگوتاریی زامنی سه‌ركه‌وتنی گه‌لی كوردستانه.
شكۆی كوردستان: گرنگی دروستبونی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی (كه‌نه‌كه) چییه؟ ئامانج له دامه‌زراندنه‌كه‌ی چییه؟ كێ ده‌توانێت ببێته ئه‌ندامی كه‌نه‌كه؟
فه‌رهاد ڕه‌سول: گرنگی و پێویستی بوونی (كه‌نه‌كه) له كۆكردنه‌وه‌و یه‌كخستنی هه‌موو هێزو لایه‌نه‌كانی كوردستانه. ئامانجی سه‌ره‌كی كه‌نه‌كه-ش هه‌ر ئه‌و یه‌كڕیزیی و یه‌كخستن و یه‌كده‌نگی گوتاری سیاسی و نه‌ته‌وه‌ی گه‌لی كوردستانه به‌هه‌موو پێكهاته (سیاسی، ڕێكخراوه‌یی، نه‌ته‌وه‌یی، ئاین و ئاینزاكان، هه‌موو كه‌سایه‌تی ڕۆشنبیریی) هه‌موو كه‌س و حزب و ڕێكخراوێكی سیاسی، مه‌ده‌نی ده‌توانن ببنه ئه‌ندامی (كه‌نه‌كه) ئه‌ویش به پابه‌ند بوون به مه‌رجه‌كانی په‌یماننامه‌ی (كه‌نه‌كه) كه له‌ساڵی 1999 دامه‌زراوه، مه‌رجی سه‌ره‌كیش كاركردنه بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه نیشتمانی و نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كورد‌و كوردستان.
شكۆی كوردستان: له باشوری كوردستان هیچ به‌ربه‌ستێكتان بۆ دروستده‌كرێت له ڕاییكردنی كاره‌كانتان؟
فه‌رهاد ڕه‌سول: كه‌نه‌كه له باشوری كوردستان ئۆفیسی تایبه‌تی خۆی هه‌یه‌و به فه‌رمی له باشوری كوردستان كارده‌كات. به‌گشتی و به شێوه‌یه‌كی ئاشكرا توشی به‌ربه‌ستێكی ئه‌و تۆ و فه‌رمی نه‌بووینه، به‌ڵام زۆجار لایه‌نی فه‌رمی و حزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی باشوری كوردستان به‌پێی پێویست هاوكاری (كه‌نه‌كه) ناكه‌ن و جاری واهه‌یه ئاسه‌نگیش دروستده‌كه‌ن، ده‌توانم بڵێم شێوه ڕێگرییه‌ك به‌تایبه‌ت بۆ كۆڕ‌و كۆبونه‌وه گشتیه‌كان دروستده‌كه‌ن.
شكۆی كورستان: په‌یوه‌ندی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی (كه‌نه‌كه) له‌گه‌ڵ حزب و ڕێكخراوه‌كانی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی چۆنه؟
فه‌رهاد ره‌سول: (كه‌نه‌كه) په‌یوه‌ندییه‌كی زۆرباشی له‌گه‌ڵ هه‌موو حزب و ڕێكخراوێكی ئه‌ندام له (كه‌نه‌كه) هه‌یه‌و به‌رده‌وام سه‌ردان و هه‌ماهه‌نگی هه‌یه بۆ هه‌موو كار‌و چالاكیه‌كانمان، جگه له‌وه‌ش هه‌رده‌م له‌هه‌وڵی ئه‌وه‌شدایه په‌یوه‌ندی به حزب و ڕێكخراو و كه‌سایه‌تی هه‌موو پێكهاته‌كانی ده‌ره‌وه‌ی (كه‌نه‌كه) بكات.
شكۆی كوردستان: چۆن ده‌ڕواننه بۆردومانی توركیا‌و ئێران كه به‌وهۆیه‌وه به‌رده‌وام هاوڵاتیانی مه‌ده‌نی شه‌هیدو بریندار ده‌بن و وه‌كو تریش زیانی ماددی زۆریان پێده‌گات و ڕه‌زو باغ و به‌ره‌وبوومه‌كانیان ده‌سوتێن؟
فه‌رهاد ره‌سول: (كه‌نه‌كه) هه‌رده‌م ئاگادار‌و چاودێری وردی هه‌موو كرده‌وه دوژمنكارییه‌كانی داگیركه‌رانی كوردستان ده‌كات و هه‌ڵوێستی پێویستی له‌به‌رامبه‌ر هه‌یه، به‌تایبه‌ت له پرسی بۆردومانی گوند‌و سنوره‌كانی هه‌رێمی كوردستان. هه‌وڵه دوژمنكاریی و داگیركارییه‌كانی توركیا له پلان و كرده‌وه‌كانی له‌هه‌موو ئه‌وانی دیكه ئاشكراترو ڕونتره كه چۆن ده‌یه‌وێت شتێك نه‌هێلێت به‌ناوی كورد‌و كوردستان؟
توركیا ده‌یه‌وێت كه له‌سه‌ر كێشه‌ی زینی وه‌رتێ و ئاڤاشین و مه‌تیناو گاره‌و برادۆست شه‌ڕ له‌نێوان په‌ده‌كه‌و په‌كه‌كه ڕوبدات، به‌ڵام سه‌رۆكایه‌تی كه‌نه‌كه به‌هاوكاری هه‌موو لایه‌نه‌كان توانی ئه‌و پلانه‌ی توركیا پوچه‌ڵ بكاته‌وه.
شكۆی كوردستان: بۆچی كۆنگره‌ی گشتی نه‌ته‌وه‌یی چوار پارچه‌ی كوردستان ئه‌نجامنادرێت؟
فه‌رهاد ره‌سول: له‌سه‌ره‌تای دروستبونی كه‌نه‌كه، هه‌وڵی سه‌ره‌كی ئه‌وه بووه‌و كاری جددیشی بۆ كردوه كه كۆنگره‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی سه‌رانسه‌ری كوردستان بكرێ و ته‌واوی هێزو لایه‌نه‌كان به‌شداری كارای تێدا بكه‌ن و گوتاری سیاسی گه‌لی كوردستان یه‌كبخرێت.
له‌ساڵی 2013 له‌سه‌ر داوا‌و پێشنیاری به‌ڕێز (عه‌بدوڵا ئۆجه‌لان) به ده‌ستپێشخه‌ریی و (كه‌نه‌كه) هه‌وڵی جددی و باش بۆ ئه‌و پرسه دراو چه‌ندین دیدار‌و كۆبونه‌وه‌ش له‌و پێناوه‌دا ئه‌نجامدران، به‌ڵام به‌داخه‌وه دواتر به‌هۆی ده‌ستوه‌ردانی ده‌وڵه‌تانی داگیركه‌ر به‌تایبه‌ت توركیا ئاسته‌نگ دروستبوون و به‌هه‌ندێك داواكاری زۆر بێ ئه‌رزش له‌لایه‌ن ئه‌و حزبانه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی سیاسی و ئابورییان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه هه‌بوو هه‌وڵه‌كه له‌بار برا، ئێستاش هه‌مان به‌ربه‌ست له‌ئارادان.
شكۆی كوردستان: له ئێستادا پته‌كردنی یه‌كێتی نه‌ته‌وه‌یی و یه‌كێتی ڕیزه‌كانی گه‌ل و حزبه‌كان تا چه‌ند گرنگ و پێویسته بۆ وه‌ستانه‌وه به‌رامبه‌ر داگیركه‌ر؟
فه‌رهاد ڕه‌سول: به‌هۆی ئه‌و كێشه‌و به‌ربه‌ست و ئه‌و گۆڕانكارییانه‌ی له ناوچه‌كه ڕووده‌ده‌ن زۆر گرنگ و پێویسته كه ته‌واوی خه‌ڵكی كوردستان یه‌كده‌نگ و یه‌كڕه‌نگ له‌سه‌ر هه‌موو ئاسته‌كان بێنه مه‌یدان و له ده‌وری (كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان- كه‌نه‌كه) كۆببنه‌وه، چونكه هه‌ر یه‌كگرتوویی و یه‌كگوتاریی زامنی سه‌ركه‌وتنه.