ده‌بێت گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانى هه‌ولێر (ته‌عجیل، عه‌ره‌بان و سه‌عدوناوه) بكرێنه شوێنى گه‌شتیاریی شوێنه‌واریى
چاوپێكه‌وتن/ شكۆى كوردستان
له چاوپێكه‌وتنێكى تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ (شكۆى كوردستان)، عه‌لى ڕه‌شید سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر ده‌ڵێت: “خه‌ونى زۆر گه‌وره‌مان هه‌بوو؛ خه‌ونه‌كانمان ئه‌وه بوو كه بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان هه‌بێت و ئه‌و بودجه‌یه به‌سه‌ر قه‌زاو ناحییه‌كان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ونه‌كانمان جێبه‌جێنه‌بوو، بۆیه له‌ماوه‌ى حه‌وت ساڵى ڕابردوودا به كه‌مترین ئیمكانیه‌ت كاریان كردوه”.
سه‌رۆكى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر، ئاماژه به‌وه‌ده‌كات “چاودێرى كاره‌كانى حكومه‌تى خۆجێیه‌تى هه‌ولێر ده‌كه‌ن و له هه‌ر شوێنێك سه‌رپێچى هه‌بێت، لێژنه‌كان به‌دواداچوونى به‌رده‌وامى بۆ ده‌كه‌ن”.
شكۆى كوردستان: ئیش و كاره‌كانى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر چۆن به‌ڕێوه‌ده‌چێت؟ هیچ ڕێگریی و به‌ربه‌ستێك له‌به‌رده‌م كاره‌كانتان هه‌یه؟
عه‌لى ڕه‌شید: ئه‌نجومه‌نى پارێزگاى هه‌ولێر به‌پێى یاساى ژماره (3)ى ساڵى (2009)ى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكانى كوردستان، ده‌سه‌ڵاتى چاودێرى و ده‌ركردنى ڕێنمایى و بڕیاردانه بۆئه‌وه‌ى خزمه‌تگوزارییه‌كان به باشتر پێشكه‌ش به هاوڵاتیان بكرێت. ئێمه له‌سه‌ره‌تاوه خه‌ونى زۆر گه‌وره‌مان هه‌بوو؛ خه‌ونه‌كانمان ئه‌وه بوو كه بودجه‌ى په‌ره‌پێدانى پارێزگاكان هه‌بێت، ئه‌و بودجه‌یه به‌سه‌ر قه‌زاو ناحییه‌كان دابه‌شبكرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه خه‌ونه‌كانمان جێبه‌جێنه‌بوو.
له‌سه‌ره‌تادا ئه‌نجومه‌ن له‌گه‌ڵ بڕینى بودجه‌ى هه‌رێم له‌لایه‌ن به‌غدا و سه‌رهه‌ڵدانى شه‌ڕى داعش له دایكبوو، به‌ڵام توانیومانه له‌ماوه‌ى حه‌وت ساڵدا كاره‌كان به كه‌مترین ئیمكانیه‌ت جێبه‌جێ بكه‌ین. لێژنه‌كانى ئه‌نجومه‌نى له‌گه‌ڵ هاوڵاتیان له‌سه‌رخه‌تن. له‌ڕووى ئیمكانیاته‌وه زۆر له‌پاشین، چونكه تا سێ مانگ له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجومه‌ن ته‌نیا 2500 دینارى بودجه هه‌بوو، ده‌بوو له‌و پاره‌یه هه‌موو مه‌سره‌فى ئه‌نجومه‌نى لێ بكرێت ته‌نانه‌ت ئه‌ندامانى ئه‌نجومه‌ن به ئۆتۆمبێلى خۆیان كاره‌كانیان ڕاپه‌ڕاندووه، تموحى ئێمه ئه‌وه بوو كه هه‌رهیچ نه‌بێت بتوانین ئۆتۆمبێل و سوته‌مه‌نى بۆ ئه‌ندامان دابینبكه‌ین بۆئه‌وه‌ى به‌دواداچوونى خۆیان بكه‌ن، به‌ڵام ئه‌وانه هیچى نه‌كرا. هۆكاره‌كانیش ئه‌وه‌بوو كه ئه‌نجومه‌ن هه‌یكه‌لى كارگێڕیی و ژمێریارى سه‌ربه‌خۆى نه‌بوو؛ ماوه‌ى شه‌ش مانگه ئه‌نجومه‌نى بۆته خاوه‌نى هه‌یكه‌لى كارگێڕ‌و ژمێریارى خۆیی و هه‌ندێك فه‌رمانبه‌ریشمان بۆ گواستراوه‌ته‌وه.
له‌ڕێگه لێژنه‌كانه‌وه به‌دواداچوونى ورد ده‌كه‌ین، زۆرجار له‌ڕێگه ڕۆژنامه و ماڵپه‌ڕو ده‌زگاكانى دیكه‌ى میدیایی به‌دواداچوون ده‌كه‌ین و به‌ده‌م داخوازییه‌كانى خه‌ڵكه‌وه ده‌چین. ئیشه‌كان له خه‌ونى ئێمه‌دا نییه، به‌ڵام درێخیش نه‌كراوه.
شكۆى كوردستان: زۆرجار ئه‌و ڕه‌خنه له ئیداره‌ى هه‌ولێر ده‌گیرێت كه به‌شێكى هه‌ولێر بۆته دوبه‌ى و به‌شێكى دیكه‌ى بۆته سۆماڵ، ئه‌مه‌ش به‌هۆى كه‌مى خزمه‌تگوزارییه‌كانه‌وه بووه، به‌دواداچوونى ئێوه بۆ گه‌ڕه‌كه هه‌ژارنشینه‌كان چۆن بووه؟ بۆچى خزمه‌تگوزاریی بۆ ئه‌و شوێنانه نابرێت؟
عه‌لى ڕه‌شید: من زۆر وڵات گه‌ڕاوم، كێشه‌كه له نه‌بوونى خزمه‌تگوزاریى نییه به‌ڵكو كێشه له ئابوورى وڵاته، واته ده‌بێت وه‌كو ئه‌وڕوپا ته‌ئمینى ژیانى هه‌موو هاوڵاتیان بكرێت به‌وانه‌ى كاسبیش ناكه‌ن. له دوبه و ئه‌ستمبۆل و عه‌مان و زۆر شوێنى دیكه‌ى دونیا ئه‌وه هه‌یه كه هه‌ندێك گه‌ڕه‌ك ئیمكانیات لاواز و هه‌ندێكى تریان ئیمكانیاتیان زۆرباشه، به‌ڵام ده‌بێت حكومه‌ت زیاتر گرنگى به‌و گه‌ڕه‌كانه بكات كه ڕێژه‌ى دانیشتوانى زۆره.
كاتى خۆرى گه‌ڕه‌كى نه‌ورۆز وابوو، به‌ڵام كه خزمه‌تگوزاریى بۆ چوو، گه‌ڕه‌كێكى تر دروستبوو ئه‌مه‌ش به‌هۆى ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكێك هه‌یه ناتوانێت له گه‌ڕه‌كى گرانبه‌ها بژیت له‌به‌رئه‌وه‌ى ئاو و كاره‌با و كرێى گرانه، بۆیه بیر له‌وه ده‌كاته‌وه بچێته گه‌ڕه‌كێك كه بتوانێت به كه‌مترین نرخ بژیت.
شكۆى كوردستان: گه‌ڕه‌كه كۆنه‌كانى هه‌ولێر (ته‌عجیل، عه‌ره‌بان و سه‌عدوناوه) به‌هۆى بێ خزمه‌تگوزارییه‌وه له‌ناوده‌چن، ئه‌نجومه‌ن به‌دواداچوونى ئه‌و كێشه كردوه؟
عه‌لى ڕه‌شید: بۆچوونى ئێمه ئه‌وه‌یه كه ئه‌و گه‌ڕه‌كانه به دیزاینێكى نوێ له‌سه‌ر شێوه‌ى ئاسارى كۆنى خۆیان نوێبكرێنه‌وه و بكرێنه مۆزه‌خانه و كافتریا و هوتێل و ڕیستۆررانت واته بكرێنه شوێنى گه‌شتیاریی شوێنه‌واریى، تاوه‌كو جگه له سیمایه‌كى جوانى هه‌ولێریانه، ببێته داهاتێكیش بۆ حكومه‌ت به‌ڵام به‌داخه‌وه به‌هۆى نه‌بوونى بودجه‌وه نه‌تواندراوه ئه‌و كاره بكرێت.
شكۆى كوردستان: له هه‌ندێك فه‌رمانگه‌ى هه‌ولێر پۆسته‌كان به (وه‌كاله‌ت) به‌ڕێوه‌ده‌برێن و خراپى به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و شێوازه له به‌ڕێوه‌بردن چییه؟
عه‌لى ڕه‌شید: كۆمه‌ڵێك به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تى گشتی له‌سه‌ر ئاستى وه‌زاره‌ته‌كان به وه‌كاله‌ت به‌ڕێوه‌ده‌برێن، ئه‌و پۆستى وه‌كاله‌ت وا له كه‌سه‌كان ده‌كات نه‌توانێت كاره‌كانى به‌پێى ڕێنماییه‌كان به‌ڕێوه‌ببات، به‌ڵكو ده‌مێنێته‌وه ژێر به‌زه‌یی كه‌سانى سه‌رووى خۆى جا وه‌زیر یان پارێزگا بن، واته ده‌بێت له ڕێنماییه‌كانیان لانه‌ده‌ات ئه‌گینا زۆر به ئاسانى پۆسته‌كه‌ى لى وه‌رده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر زوو فه‌رمانى هه‌رێمى یان ئه‌نجومه‌نى وه‌زیران بۆ ده‌ربچێت، ئه‌وا ئه‌وكات لادانى زه‌حمه‌ت ده‌بێت.
پێموایه به‌ڕێوه‌بردنى پۆستى وه‌كاله‌ت كاره‌ساته، چونكه واده‌كات ئه‌و كه‌سانه‌ى به وه‌كاله‌ت دانراون زۆر به ئاسانى له ڕێنماییه‌كان لاده‌دات و به‌پێى ڕێنمایی تاكه كه‌سى كارده‌كات، هه‌روه‌ها ئه‌و دڵسۆزیه‌شى نابێت و داهێنانیش ناكات، بۆیه پێویسته هه‌ر له سه‌ره‌تاوه پۆسته‌كان به سى ڤى و له‌سه‌ر بنه‌ماى شاره‌زایی پڕبكرێنه‌وه، چونكه ناكرێت به‌ڕێوه‌به‌رێكى گشتى له هه‌مان كاتدا دوو پۆستى دیكه‌ش به‌ڕێوه‌ببات.
شكۆى كوردستان: له هه‌ندێك شوێنى هه‌ولێر زه‌وی موساته‌حه‌ى به نرخی هه‌رزان به وه‌به‌رهێن و بازرگانان دراوه، به‌دواداچوونى ئه‌نجومه‌ن بۆ ئه‌و كاره كراوه؟ كێ به‌رپرسه له‌و كاره؟
عه‌لى ڕه‌شید: له‌كاتى شه‌ڕى داعش هه‌ندێك له زه‌وى موساته‌حه به‌پێى ده‌سه‌ڵاتى سه‌رۆكى حكومه‌ت به نرخێكى هه‌رزان دراوه، به‌ڵام ئه‌و زه‌وییانه بۆ پڕۆژه‌ى دروستكردنى كارگه بووه، به‌ڵام ئه‌وانى تر زۆربه‌ى زه‌وییه‌كان به موزاده‌یه‌كى ئاشكرا بووه و به كێڕكێ بووه.
ئه‌گه‌ر هه‌موو ڕێنماییه‌كانیش جێبه‌جێ بكه‌ى ئه‌وا هه‌ر ده‌بێت زه‌وی موساته‌حه به نرخێكى هه‌رزان بدرێته خه‌ڵك و بازرگان و وه‌به‌رهێنان، چونكه بازرگان پڕۆژه‌ى له‌سه‌ر دروستده‌كات و 40 تاوه‌كو 50 كرێكار كارى لێ ده‌كات تاوه‌كو ته‌واو ده‌بێت، كه ته‌واو بوو به به‌رده‌وامى 15 كرێكار كارى تێدا ده‌كه‌ن، ئه‌وانه‌ش هه‌موو هه‌لى كاره كه له جیاتى حكومه‌ت دروستده‌بێت، ده‌بێت ئه‌و كه‌سانه‌ى زه‌ویى موستاحه‌یان پێده‌درێت به هه‌رزان پێیان بدرێت تاوه‌كو خه‌ڵكى دیكه‌ش پڕۆژه‌ى دیكه دروستبكه‌ن، ناكرێت ئه‌وانه‌ى پڕۆژه دروستده‌كه‌ن، زه‌ره‌ر بكه‌ن چونكه دواى 25 ساڵ پڕۆژه‌كه به ته‌واوى ده‌بێته موڵكى حكومه‌ت، دیاره به قازانجى هاوڵاتیان، حكومه‌تیش قازانج ده‌كات.