شكۆی كوردستان-
بێ كاره‌بایی ته‌نگ به دانیشتووانى هه‌ڵده‌چنێت
سه‌رباری به‌ڵێنه‌كانی چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كاره‌با، هاوڵاتیانی موسڵ هیچ ئه‌نجامێكی كردارییان نه‌بینیووه و هێشتا چاوه‌ڕێی چاككردنی بارودۆخی كاره‌بان، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر ته‌واوی ژیانیان داناوه.
كه‌مال مجید (45 ساڵ)، له بازاڕێكی شاری موسڵ دوكانی ئاسنگه‌ری هه‌یه و بێ كاره‌بایی كاریگه‌ری له‌سه‌ر بژێوی ڕۆژانه‌ی هه‌بووه، چونكه هێنده كاره‌با كوژاوه‌ته‌وه، له‌ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژێكدا ناتوانێت بایی پێنج هه‌زار دینار كاربكات.
“گله‌یی زۆرم له خاوه‌نی مۆلیده‌ی ئه‌هلی ناو بازاڕه‌كه ده‌كرد كاتێك داوای كرێی كاره‌بای لێده‌كردم، به‌ڵام ئێستا ده‌ڵێم وه‌زاره‌تی كاره‌با ئه‌و ده‌رفه‌ته‌یان پێده‌دات ئیستغلالمان بكه‌ن، به‌تایبه‌ت كه ده‌بینن كاره‌بای نیشتمانی نییه و ئێمه پێویستمان به‌كاره‌بای مۆلیده هه‌یه” كه‌مال وای وت.
ئه‌و هاوڵاتییه ده‌ڵێت بڕانی كاره‌بای نیشتمانی هه‌ندێكجار ده‌گاته حه‌وت كاتژمێر، دواتر یه‌ك كاتژمێر كاره‌با ده‌درێت و جارێكی‌تر ده‌بڕێت.
كه‌مال ناچاره چاوه‌ڕێی كاره‌بای نیشتمانی بكات تا بتوانێت له دوكانی ئاسنگه‌رییه‌كه‌دا كاربكات، چونكه ئامێره‌كانی له‌حیمكردن به كاره‌بای مۆلیده كارناكه‌ن.
مامۆستا ساجیده ڕه‌حمان، دانیشتوی گه‌ڕه‌كی ریساله‌ی شاری موسڵ داوای كردنه‌وه‌ی “وه‌زاره‌تێكی تایبه‌ت به مۆلیده‌كان” ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه‌ی دۆسیه‌ی كاره‌با و كێشه‌كانی بونه‌ته “ئه‌میری واقیع” و به‌وته‌ی ئه‌و، ناتوانرێت ئه‌و بارودۆخه بگۆڕدرێت.
ئه‌و چه‌ند كاتژمێره كه‌مه‌ی كاره‌بای نیشتمانی، ڤۆڵتییه‌ی زۆر ناجێگیره و ده‌بێته هۆی سوتانی ئامێره كاره‌باییه‌كان، ته‌نیا له‌ماڵی ساجیده سێ ئامێر له‌كاركه‌وتون.
فه‌هد سه‌باح، لێپرسراوی ڕاگه‌یاندنی پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاریی و باج له به‌ری چه‌پی موسڵ وتى: “له موسڵ 42 وێستگه‌ی دابه‌شكردنی وزه‌ی كاره‌با هه‌ن، 15 وێستگه‌یان له ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی دژ به داعش به ته‌واوی خاپور بون”.
12 وێستگه نۆژه‌نكراونه‌ته‌وه و چوار وێستگه‌ی دیكه‌ش له‌نێوان چه‌ند ناوچه‌یه‌كدا جێگۆڕكێیان پێده‌كرێت و به‌كاتی وزه‌ی كاره‌با بۆ ئه‌و ناوچانه دابینده‌كه‌ن، بۆیه ناوچه دوره‌ده‌سته‌كان توشی كه‌می ڤۆڵتییه ده‌بنه‌وه به‌ڵام كارمه‌ندانی كاره‌با به‌رده‌وام له هه‌وڵی چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه‌دان، به‌وته‌ی سه‌باح.
فه‌رمانبه‌رێك له فه‌رمانگه‌ی كاره‌بای نه‌ینه‌وا كه نه‌یویست ناوی بڵاوبكرێته‌وه، وتى : “له چه‌ند شوێنێك زیاده‌ڕۆیی كراوه‌ته سه‌ر ئه‌و كاره‌بایه‌ی بۆ كارگه‌كان دابینده‌كرێت”.
هه‌روه‌ها وتی به‌شێك له‌و لایه‌ن و جوڵانه‌وه سیاسییانه‌ی نوسینگه‌یان له ناوچه‌كانی موسڵ كردۆته‌وه زیاده‌ڕۆیی ده‌كه‌نه سه‌ر هێڵه‌كانی گواستنه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی و ئه‌وه‌ش هۆكاره بۆ كه‌مبونه‌وه‌ی پێدانی كاره‌با به ناوچه‌كانی تر، له‌كاتێكدا فه‌رمانگه‌ی كاره‌با هیچ ڕێككارێك ناگرێته‌به‌ر به‌رانبه‌ر زیاده‌ڕۆییه‌كان و هێزی ئه‌وه‌ی نییه كۆتاییان پێبهێنێت.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی دابه‌شكردنی كاره‌بای نه‌ینه‌وا ناو به‌ناو هه‌ڵمه‌تی ڕێگری له زیاده‌ڕۆیی ڕاده‌گه‌یه‌نێت، كۆتا هه‌ڵمه‌تیش له گه‌ڕه‌كی ریساله بوو له 7ی ئایاری 2021، به‌ڵام له‌گه‌ڵ شه‌وه‌دا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كه ناتوانێت زیاده‌ڕۆیی لایه‌نی به‌هێز نه‌هێڵێت.
فه‌رمانبه‌ره‌كه‌ی فه‌رمانگه‌ی كاره‌با ده‌ڵێت: “چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كاره‌با له موسڵ و هه‌موو عێڕاق ده‌كرێت له‌ڕٍێی بنیاتنانی وێستگه‌ی غازییه‌وه بێت بۆ به‌رهه‌مهێنانی كاره‌با، كه پێداویستی هه‌موو پارێزگاكان له وزه دابینبكات، به‌ڵام وه‌زاره‌تی كاره‌با له‌بری ئه‌و چاره‌سه‌ره له ئێرانه‌وه كاره‌با هاورده ده‌كات”.
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كاره‌با، ئێران هه‌زار و 200 مێگاوات كاره‌با بۆ عیراق دابینده‌كات له‌ڕێی چوار هێڵه‌وه، ئه‌وانیش هێڵه‌كانی (خه‌رمشه‌هر – به‌سره)، (كه‌رخه – عه‌ماره)، (كرمانشان – دیاله) و (سه‌رپیل زه‌هاو – خانه‌قین).
عێڕاق خاوه‌نی دوه‌م گه‌وره‌ترین كێڵگه‌ی غازه له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و خاوه‌نی ده‌یه‌م گه‌وره‌ترین یه‌ده‌گی غازی سروشتییه له جیهاندا، سه‌رباری ئه‌وه‌ش، ئه‌و سامانه گه‌وره‌یه ئێستا به‌فیڕۆ ده‌ڕوات.
له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت له‌گێڵكه‌كانی عێڕاقدا بڕێكی زۆر له غازی به‌نرخ به‌هۆی سوتانیه‌وه به‌هه‌ده‌ر ده‌چێت، ئه‌وه‌ش ڕۆژانه زیانی 10 ملیۆن دۆلار له وڵات ده‌دات.