Uncategorized

لاهور شێخ جەنگی هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی دۆخی ئەمنیی هەرێم دەخاتەڕو

شكۆی كوردستان-

هاوسەرۆکی یەکێتی رایگەیاند، دژی هەمو شەڕێکی براکوژین و سەرکۆنەی هەمو لایەنێکیش دەکەن کە بیەوێت ئارامی و سەقامگیریی کوردستان بخاتە مەترسییەوە، هەروەها بە هیچ شێوەیەک بەشدار و لایەنگری شەڕێک نابن کە خوێنی کورد بە دەستی کوردی تیادا بڕژێت. 

بە هیچ شێوەیەک بەشدار و لایەنگری شەڕێک نابین کە خوێنی کورد بە دەستی کوردی تیادا بڕژێت

لاهور شێخ جەنگی، هاوسەرۆکی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان ئەمڕۆ لە قەڵاچوالان لەگەڵ فەرماندە و  لیواکانی فەرماندەی گشتی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کۆبوەوە و رایگەیاندوە، لەکۆبونەوەکەدا “باسمان لە دۆخی ئەمنیی هەرێمی کوردستان کرد و جەختمان کردەوە کە دژی هەموو شەڕێکی براکوژیین، سەرکۆنەی هەموو لایەنێکیش دەکەین کە بیەوێت ئارامی و سەقامگیریی کوردستان بخاتە مەترسییەوە، بە هیچ شێوەیەک بەشدار و لایەنگری شەڕێک نابین کە خوێنی کورد بە دەستی کوردی تیادا بڕژێت”.

 ئامادەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمان دوپاتکردەوە بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە

ئاماژەی بەوەشکردوە، “لە بەشێکی تری کۆبونەوەکەدا باسمان لە پڕۆسەی چاکسازیی و یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگەی کوردستان کرد و ئامادەیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانمان دوپاتکردەوە بۆ یەکخستنەوەی هێزی پێشمەرگە و بونی یەک هێزی نیشتمانی پڕچەک و مەشقپێکراو کە پارێزەری خاک و خەڵکی کوردستان بێت، پێزانینم پێشکەش بە فەرماندە سەربازییەکان کرد کە لەو پێناوەدا هەنگاوی گرنگیان ناوە”.

پێکهێنانی لیستی هاوپەیمانیی کوردستانیمان بە دەستکەوتێکی گەورە لە قەڵەمدا

هاوسەرۆکی یەکێتی ئەوەشی خستوەتەڕو، “باسمان لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوی عێراق کرد و یەکدەنگی کوردمان بە گرنگ زانی بۆ بەهێزی پێگەی کورد لە بەغدا، پێکهێنانی لیستی هاوپەیمانیی کوردستان لە نێوان یەکێتیی و بزوتنەوەی گۆڕانمان بە دەستکەوتێکی گەورە لە قەڵەمدا بۆ بەرگریکردن لە مافەکانی گەلی کورد و یەکڕیزیی نیشتیمانیی، هیواشمان خواست کە سەرجەم لایەنە کوردییەکان لە ژێر چەتری ئەو لیستەدا کۆببنەوە بۆ ئەوەی نوێنەرایەتی ڕاستەقینەی کورد بکەن و پێگەی هەرێم بەهێزتر بکەن”.

No description available.
بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close