نێودەوڵەتی

فه‌یسبوك هاوكاری سڕینه‌وه‌ی ئه‌كاوه‌نتی مردوان ده‌كات

شكۆی كوردستان-

کۆمپانیای تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بژاردەیەکی بۆ سڕینەوەی ئەکاوەنتی تایبەتی ئەو کەسانە دەخاتەڕو کە کۆچی دواییان کردوە و کەسوکارو هاوڕێ نزیکەکانیان نایانەوێت بەبیرخستنەوەی یادەوەرییەکانیان زیاتر نیگەران ببن.

 فەیسبوک رێگایەکی خێرای بۆ سڕینەوەی ئەکاوەنتی مردوان خستۆتەڕو ئەویش بەسکانکردن و ناردنی “بڕوانامەی مردن” یان “شهادە وفاة” 

بەگوێرەی هەواڵێکی مێرەری بریتانی، کۆمپانیای فەیسبوک رێگایەکی خێرای بۆ سڕینەوەی ئەکاوەنتی مردوان خستۆتەڕو ئەویش بەسکانکردن و ناردنی “بڕوانامەی مردن” یان “شهادە وفاة” بۆ فەیسبوک و سەلماندنی ئەوەی کە کەسی یەکەمی ئەو مردوەیت.

ئامانج لەو هەنگاوە دورکەوتنەوەیە لەو یادەوەرییانەی کە رەنگە ئازارمان بدات

لەنوسراوێکی فەرمیدا، کۆمپانیای فەیسبوک لەبارەی هۆکاری پێشکەشکردنی ئەو رێگایە نوسیویەتی، تۆڕەکەمان زانیاری کەسی بەکارهێنەرانی زۆر لەلایە، یادەوەرییەکان و یادی لەدایکبون بیری بەکارهێنەرانی دەخاتەوە، لەگەڵ دەرکەوتنی ئەم یادەوەرییانەش لەسەر ئەکاوەنتی کەسە خۆشەویستەکان کە ئێستا لەگەڵمان نەماون، رەنگە ئەمەش ببێتەهۆی نیگەرانکردنی بەردەوامی بەکارهێنەران.

لەحاڵەتی بەردەستنەبونی بڕوانامەی مردن، فەیسبوک رێگەی ئاسانتری پێشکەش کردوە و دەڵێت، بەناردنی ناسنامەکەی یان نوسراوێکی داواکاری گشتی دەتوانیت داوای سڕینەوەی ئەکاوەنتەکەی بکەیت.

هەروەها فەیسبوک لینکێکی بۆ پێشکەشکردنی داواکارییەکە خستۆتەڕو کە لەڕێگایەوە داواکار دەتوانێت بەپێشکەشکردنی داواکارییەکان کار بۆ سڕینەوەی ئەکاوەنتەکە بکات.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close