شكۆی كوردستان-
ئه‌مڕۆ 33 رۆژی ته‌واو به‌سه‌ر هێرشه‌كانی روسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا تێده‌په‌ڕێت و له 24ی (شوبات/2)وه تا ئه‌مڕۆ 28ی (ئازار/3)ی 2022، له ژێرناوی “ئۆپراسیۆنی پاراستنی ناوچه‌كانی دۆنباس” روسیا هێرشێكی به‌رفراوانی كردوه‌ته سه‌ر شاره‌كانی ئۆكرانیا، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئۆكرانیا به‌ره‌و كۆنترۆڵكردنه‌وه‌ی هه‌ندێك له شاره گه‌وره‌كان پێشره‌ِوی ده‌كه‌ن و شارۆچكه‌ی ئیپرینیان كۆنترۆڵكردوەتەوە و پاشه‌كشه‌یان به‌هێزانی روسیا كردوه، به‌ڵام روبه‌ڕوبونه‌وه سه‌خته‌كان به‌رده‌وامیان هه‌یه و ئه‌مڕۆش چه‌ند روداوێكی گرنگ له ئۆكرانیا رویاندا.
روداوه‌كانیش بریتیبون له:
یه‌كه‌م: ده‌سته‌ی چاودێری وێستگه ئه‌تۆمییه‌كانی ئۆكرانیا ئه‌مڕۆ دوشه‌ممه رایگه‌یاند، دوباره بۆردومانكردنه‌وه‌ی ناوچه‌كانی خاركێڤ و به‌تایبه‌ت نزیك وێستگه‌ی ئه‌تۆمی ئه‌وشاره مه‌ترسییه‌كی زۆری بۆسه‌ر ئه‌و وێستگه‌یه دروستكردوه و به‌هۆی ئه‌وه‌ی پێكدادانێكی زۆریش له نزیك ئه‌و وێستگه‌كه هه‌یه ده‌سته‌كه‌یان ناتوانێت پله‌ی چالاكییه تیشكاوه‌رییه‌كانی ئه‌و وێستگه ئه‌تۆمی خاركێڤ دیاری بكه‌ن.
دوه‌م: کۆمەڵەی وڵاتانیG7 رێكه‌وتن له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی كڕینی غازی روسیای به دراوی نیشتیمانی ئه‌و وڵاته (روبڵ)، ئه‌مه‌ش پاش بڕیاره‌كه‌ی ئه‌و وڵاته به وه‌رگرتنی پاره‌ی فرۆشی سوته‌مه‌نیه‌كه‌ی به دراوی ناوخۆیی.
سێیه‌م: ئه‌حمه‌د دودیێڤ وه‌زیری سیاسه‌تی نیشتمانی و راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كیه‌كانی چیچان رایگه‌یاند، له پێناو به‌رزكردنه‌وه‌ی وره و ئیراده‌ی هێزه‌كانی چیچان، ره‌مه‌زان قادیرۆڤ سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی له شاری ماریۆپۆڵه و له‌گه‌ڵ خۆشی‌دا چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نی زیاتری گه‌یاندوه‌ته هێزه‌كانیان له‌و شاره.
چواره‌م: جێگری وه‌زیری به‌رگری ئۆكرانیا، رایگه‌یاند، هێزه‌كانی روسیا پاشه‌كشه‌ی به‌رچاویان كردوه و به‌شێكیان په‌رتبون و به‌ره‌و بیلاڕوسیا كشاونه‌ته‌وه، ده‌شڵێت، “هێزه‌كانمان له پێنج به‌ره‌وه به هێرشی پێچه‌وانه له ته‌واوی وڵاته‌كه‌دا پێشڕه‌وییه‌كانی روسیایان راگرتوه”.
پێنجه‌م: ئۆلێكسانده‌ر ماركوشین، پارێزگاری شارۆچكه‌ی ئیپرین-ی نزیك له كیێڤ پایته‌خت رایگه‌یاند، دوای به‌ره‌نگاربونه‌وه‌یان له شارۆچكه‌ی ئیپرین، هێزه‌كانی روسیا پاشه‌كشه‌یان له‌و شارۆچكه‌یه كردوه و هێزه‌كانی ئۆكرانیاش به‌ته‌واوه‌تی ئیپرینیان كۆنتڕۆڵكردوه‌ته‌وه كه له‌ڕوی جوگرافیاوه 20 كیلۆمه‌تر له كیێڤی پایته‌خته‌وه دوره.
شه‌شه‌م: ڤۆڵۆدمیر زلێنیسكی، سه‌رۆكی ئۆكرانیا رایگه‌یاند، له‌م كاته‌دا قۆناغێكی نوێی گفتوگۆ و دانوستان له‌نێوان شاندی روسیا و ئۆكرانیا ده‌ستپێده‌كات، له‌م قۆناغه‌دا داواكارییه‌كانی كێیڤ بۆ ئاشتی بریتین له پاراستنی سه‌روه‌ری ئۆكرانیا و گه‌ره‌نتی ئه‌منی به‌ئامانجی گه‌ڕانه‌وه‌ی ژیان بۆ هاوڵاتیان له كه‌مترین ماوه‌دا.
حه‌وته‌م: جۆ بایدن سه‌رۆكی ئه‌مریكا له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، لێداوانه‌كانی سه‌باره‌ت به دورخسته‌وه‌ی پوتین له ده‌سه‌ڵات، گوزارشتبون له توڕه‌ی خۆی و به‌هیچ شێوه‌یه‌ك وێنه‌ی سیاسه‌تی ئه‌مریكا ناكێشێت.