تایبەت بە رۆژنامەی شكۆی كوردستان-
ده‌مانه‌وێت له خوله‌كانى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان، ژماره‌ى كورسى كۆتا_مان بۆ زیاد بكرێت
زیاتر له 50 دۆسیه‌ى زێده‌ڕۆیى و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر زه‌وى و زارى و گونده‌كانمان له سنوورى بادینان هه‌یه
200 هه‌زار كلدو ئاشوورى له ده‌شتى نه‌ینه‌وا و شارى موسڵ ئاواره بوون و ده‌ركران و نزیكه‌ى 75%شیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه
له دیمانه‌یه‌كى تایبه‌تدا له‌گه‌ڵ رۆژنامەی شكۆى كوردستان، ڕۆمیۆ هه‌كارى سكرتێرى حزبى دیمو‌كراتى بێت نه‌هڕێن ده‌ڵێت: “ڕ‌ازى نابن ژماره كورسیی پێكهاته‌ى كلدو ئاشوور له په‌رله‌مانى كوردستان كه‌مبكرێته‌وه، به‌ڵكو ده‌یانه‌وێت زیاتریش بكرێت”.
له‌باره‌ى باروۆخى كلدو ئاشوور له ناوچه‌كانى هه‌رێم و عێراق، هه‌كارى ڕایگه‌یاند: 40%ى كلدو ئاشوورییه‌كان به یه‌كجارى كوردستان و عێراق_یان جێهێشتووه، هه‌روه‌ها 200 هه‌زار كلدو ئاشوورى له ده‌شتى نه‌ینه‌وا و شارى موسڵ ئاواره بوون و ده‌ركران و نزیكه‌ى 75%شیان گه‌ڕاونه‌ته‌وه.
شكۆى كوردستان: له ئێستادا بارودۆخى كلدو ئاشوور له هه‌رێمى كوردستان و عێراق، چۆنه؟
ڕۆمیۆ هه‌كارى: بارودۆخى هه‌موو عێراقیان و هه‌موو كوردستانیان خراپه، له بارودۆخێكى ئه‌منى و سیاسى و ئابووری خراپدان ئه‌مه‌ش به‌هۆى كاریگه‌رى خراپى كۆڕۆنا بووه كه ده‌توانین بڵێن هۆكارى سه‌ره‌كییه. هه‌رچه‌نده به به‌راورد له‌گه‌ڵ ناوچه‌كانى دیكه‌ى عێراق، هه‌رێمى كوردستان باشتره.
شكۆى كوردستان: به‌هۆى هاتنى داعش له 2014ه‌وه، ژماره‌یه‌كى زۆرى كلدو ئاشوور ئاواره بوون. له ئێستادا چه‌ند هه‌زار خێزان گه‌ڕێندراونه‌ته‌وه؟
ڕۆمیۆ هه‌كارى: له 2014ه‌وه زیاتر له 200 هه‌زار كلدو ئاشوورى له ده‌شتى نه‌ینه‌وا و شارى موسڵ ئاواره بوون و ده‌ركران، هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆریان كوژران و به ده‌یان كه‌سى دیكه‌شیان تائێستا له‌ژێر چه‌پۆكى داعشدا ماون و به بارمته گیراون.
ئه‌وه‌ى ڕاستى بێت ئێمه وه‌كو كلدو ئاشوورییه‌كان ئه‌گه‌ر ئاشتى نه‌بێت، زه‌حمه‌ته له‌هه‌ر شوێنێكدا بژین بۆیه نزیكه‌ى 75%ى كلدو ئاشوورى ده‌شتى نه‌ینه‌وا په‌ڕاگه‌نده ببوون گه‌ڕاونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها ناوه ناوه خێزانه‌كان ده‌گه‌ڕێنه‌وه بۆ هه‌رێمى كوردستان ئه‌مه‌ش به‌هۆى خراپى بارودۆخى ئه‌منى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى، به‌تایبه‌تى له حه‌مدانیه‌و تلكێف و به‌رتلله‌و ناوچه‌كانى دیكه كه پاشماوه‌ى داعش ماون.
شكۆى كوردستان: حكومه‌تى هه‌رێم چى كردووه بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ى كلدو ئاشوورییه‌كانى ژێر ده‌ستى داعش؟
ڕۆمیۆ هه‌كارى: نه‌خێر، حكومه‌تى هه‌رێم بۆ ئه‌و مه‌سه‌له‌یه خۆى له ده‌ره‌وه‌ى ئه‌و كێشه‌یه ده‌بینێت. داعش هه‌ر خۆى به ده‌یان خێزانى كلدو ئاشوورى ئازاد كردووه به‌تایبه‌تى ئه‌وانه‌ى كه پیر و په‌ككه‌وته و ئافره‌تن.
به گوێره‌ى زانیارییه‌كانى ئێمه، به‌شێكى زۆرى كلدو ئاشوور له ناوچه‌كانى سوریا له‌ژێر چه‌پۆكى داعش ماون سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى كه گه‌ڕاونه‌ته‌وه، ده‌توانم بڵێم 40%ى كلدو ئاشوورییه‌كان به یه‌كجارى كوردستان و عێراقیان جێهێشتووه‌و كۆچیان كردووه‌و زه‌حمه‌ته جارێكى دیكه بگه‌ڕێنه‌وه.
شكۆى كوردستان: سه‌باره‌ت به مافه‌كانى كلدو ئاشوور له هه‌رێمى كوردستان، ڕازین له‌و مافانه‌ى پێتاندراوه؟
ڕۆمیۆ هه‌كارى: خۆى نه‌ك ئێمه به‌ڵكو كوردیش نه‌گه‌یشۆته ته‌واوى مافه‌كانى، به‌تایبه‌تى له‌و ڕۆژانه‌ى كه هێرشى توركیا‌و ئێران ده‌كرێته سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانى هه‌رێم له‌لایه‌ك و چاره‌سه‌رنه‌كردنى كێشه‌كانى عێراق و هه‌رێم و بوونى كێشه‌ى ئه‌منى و سیاسى و ئیدارى ئه‌و واته‌یه ده‌گه‌یه‌نێت كه ژیان ئاسایى نییه و ناتواندرێت نه‌ك ئێمه به‌ڵكو كورد‌و توركمان و عه‌ره‌بیش به ئاسووده‌یى بژین. دواتر مه‌سه‌له‌ى كۆڕۆنا كه بۆته هۆى ئه‌وه‌ى كێشه‌ى گه‌وره‌ى سیاسى و ئابوورى و كۆمه‌ڵایه‌تى بنێته‌وه‌و زه‌حمه‌ته تاوه‌كو ئه‌و كێشانه‌ى چاره‌سه‌ر نه‌كرێت بتوانین باس له مافه‌كانمان بكه‌ین.
شكۆى كوردستان: وه‌كو حزبى بێت نه‌هڕێن، په‌یوه‌ندیتان له‌گه‌ڵ حزب و لایه‌نه‌كانى دیكه‌ى كوردستان چۆنه؟
ڕۆمیۆ هه‌كارى: حزبى دیمو‌كراتى بێت نه‌هڕێن یه‌كێكه له‌و حزبانه‌ى كه په‌یوه‌ندى سیاسى و حزبیمان له‌گه‌ل سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان به كورد و توركمان و عه‌ره‌به‌وه هه‌یه و هه‌موویان به براى خۆمان ده‌زانین و شانازیان پێوه‌ده‌كه‌ین و هه‌روه‌ها تاڕاده‌یه‌ك توانیومانه ئه‌و په‌یوه‌ندیانه بۆ خزمه‌تى دۆزى كلدو ئاشوورى له هه‌رێم بگه‌ڕبخه‌ین بۆئه‌وه‌ى بتوانین وه‌كو نه‌ته‌وه‌یه‌ك (كه له‌ڕووى ژماره‌وه بچووكه) په‌یوه‌ندیمان له‌گه‌ڵ سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام به‌دڵنیایه‌وه زۆر په‌یوه‌ندییه‌كانیش به‌رزى و نزمى تێده‌كه‌وێت و زۆرجاریش به‌هۆى بارودۆخه‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانمان هه‌ڵبه‌ز و دابه‌زى تێده‌كه‌وێت.
شكۆى كوردستان: زۆرجار تۆمه‌تبار ده‌كرێن كه ئێوه له پارتییه‌وه نزیكن و به ویستى پارتى سیاسه‌ت ده‌كه‌ن، دوایین نموونه‌ش له دۆسیه‌ى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له په‌رله‌مانتاران سۆران عومه‌ر، له‌گه‌ڵ پارتى ده‌نگتاندا و بوونه‌ته‌وه هاوپه‌یمانى پارتى، ڕاسته ئێوه به ویستى پارتى كارده‌كه‌ن؟
ڕۆمیۆ هه‌كارى: ئێوه وه‌كو حزبى دیمو‌كراتى بێت نه‌هڕێن كه زیاتر له 44 ساڵه دامه‌زراوین، كه تائێستا له خه‌بات و تێكۆشان به‌رده‌وامه. حزبى بێت نه‌هڕێن سه‌ر به هیچ حزبێك نییه، به‌ڵام دۆست و هاوپه‌یمانى به‌شى هه‌ر زۆرى حزبه‌كانى دیكه‌ین، به‌ڵام به‌داخه‌وه هه‌ندێك شت تێكه‌ڵى یه‌كتر ده‌كرێت ئه‌گه‌رنا ئێمه له خولى پێنجه‌مى په‌رله‌مانى كوردستان لیستێكمان هه‌بووه به هاوپه‌یمانیه‌تى له‌گه‌ڵ پارتى دیمو‌كراتى كوردستان.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ى هه‌ڵگرتنى پارێزبه‌ندى له سۆران عومه‌ر، من ئه‌و ڕۆژه وتم: ئێمه هاوپه‌یمانین و ده‌بێت هه‌ندێك جار له‌گه‌ڵ هاوپه‌یمانه‌كانمان بین، به‌ڵام مه‌رج نییه ئێمه له سه‌رجه‌م ئه‌داى فراكسیۆنى پارتى ڕ‌ازى بین. ده‌بوو له كێشه‌ى سۆران عومه‌ر كاتى زۆر درابووایه نه‌ك به په‌له ئه‌و كاره كرابووایه، به‌داخه‌وه دواى ئه‌و كێشه‌یه هێرشێكى زۆر كراوه سه‌ر پێكهاته‌كان كه نه‌ده‌بوو ئه‌و هێرشانه بكرایه. نه‌ده‌بوو له‌سه‌ر ئه‌و كێشه‌یه ئه‌و هێرشانه بكرێته سه‌رمان بۆیه ئه‌و تێڕوانیانه هه‌ڵه‌ن و نابێت له‌سه‌ر كێشه‌ى سیاسى و حزبى هێرش بكرێته‌سه‌ر نه‌ته‌وه‌یه‌ك.
شكۆى كوردستان: دواى كێشه‌ى پارێزبه‌ندى سۆران عومه‌ر، لایه‌نه‌كان په‌رله‌مان بیر له‌وه ده‌كه‌نه‌وه ژماره‌ى كورسى كۆتاى پێكهاته‌كانى (توركمان، كلدو ئاشوور و ئه‌رمه‌ن) كه‌مبكه‌نه‌وه، ئێوه ڕ‌ازى ده‌بن كورسییه‌كانتان كه‌مبكرێته‌وه؟
ڕۆمیۆ هه‌كارى: نه‌خێر، ئێمه ڕ‌ازى نین به‌ڵكو وه‌كو هاوپه‌یمانییه‌تى یه‌كێتى نه‌ته‌وه‌یى كه له كۆى پێنج كورسى كۆتا، سێ كورسیمان له په‌رله‌مانى كوردستان هه‌یه ده‌مانه‌وێت له خوله‌كانى داهاتووى په‌رله‌مانى كوردستان ژماره‌ى كورسییه‌كانمان زیاتر بكرێت.
دانانى سیسته‌مى كۆتا بۆ ئه‌وه‌یه كه ئێمه وه‌كو پێكهاته‌كان له ڕووى ژماره‌وه كه‌مینه‌ین و ئه‌گه‌ر كۆتا نه‌بێت ناتوانین بگه‌ینه په‌رله‌مان و داكۆكى له مافه‌كانى خۆمان بكه‌ین، بۆیه من ده‌ڵێم ده‌بێت ڕێز له خه‌بات و ماندووبوونى یه‌كتر بگرین چونكه هه‌موومان له سه‌رده‌مى شاخ و له‌سه‌رده‌مى ڕ‌ژێمى به‌عس زوڵممان به‌رامبه‌ر كراوه و ده‌بێت هه‌موومان پێكه‌وه خۆمان كۆبكه‌ینه‌وه‌و كێشه‌ى زۆرمان هه‌یه كه چاره‌سه‌ریان بكه‌ین.
شكۆى كوردستان: ژماره‌یه‌كى زۆر له كلدو ئاشوور له سنوورى دهۆك و زاخۆ كێشه‌ى داگیركردنى زه‌وییه‌كانتان هه‌یه، ئه‌و كێشانه به كوێ گه‌یشتوون؟
ڕۆمیۆ هه‌كارى: ئه‌وه‌ى ڕاستى بێت كه تائێستا زیاتر له 50 دۆسیه‌ى زێده‌ڕۆیى و ده‌ستگرتن به‌سه‌ر زه‌وى و زارى و گونده‌كانمان له سنوورى بادینان هه‌یه‌و ئه‌و كێشانه‌ى كێشه‌ى كۆن و نوێن و به‌شێكیان له‌سه‌ره‌تاى شۆڕشى ئه‌یلوول دروستبوونه.
به‌داخه‌وه برا كورده‌كان دواى شۆڕش هاتن له‌و زه‌ویى و زارانه‌یان داگیركردووه ته‌نانه‌ت هه‌ر له‌مساڵدا زێده‌ڕیى كراوه‌ته‌وه‌سه‌ر زه‌ویی كلدو ئاشوورى له سنوورى دهۆك و زاخۆ، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ده‌بێت ڕاستییه‌كان بڵێن كه ده‌یان له‌و كێشانه له ده‌ڤه‌رى زاخۆ‌و دهۆك چاره‌سه‌ر كراون و كێشه‌ى زۆریش ماون.
“ئێمه وه‌كو حزبه‌كانى كلدو ئاشوور له‌هه‌موو بۆنه‌كان باسى ئه‌و كێشانه‌مان كردووه و جێگه‌ى خۆشحاڵییه كه لێژنه‌یه‌كى په‌رله‌مانى و حكومى دروستبووه خه‌ریكى چاره‌سه‌كردنى كێشه‌كان.”