کوردستانی

بنكه‌ی ئاسمانی به‌له‌د له‌سه‌ڵاحه‌دین كرایه‌ ئامانج

شكۆی كوردستان-

هێزە ئەمنییەکانی عێراق رایانگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ ژمارەیەک موشەک ئاراستەی بنکەی ئاسمانی بەلەد لەپارێزگای سەڵاحەدین کراوە.

سێ موشەک ئاراستەی بنکەی ئاسمانی سەربازیی بەلەد کراوە لەپارێزگای سەڵاحەدین

شانەی ئەمنی عێراق، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە ئاشکرایکرد، سێ موشەک ئاراستەی بنکەی ئاسمانی سەربازیی بەلەد کراوە لەپارێزگای سەڵاحەدین.

تائێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی تۆمارنەکراوە

شانەی ئەمنی وتوشیەتی، تائێستا هیچ زیانێکی گیانی و ماددی تۆمارنەکراوە، وردەکاری چۆنیەتی هەڵدانی موشەکەکانیشی ئاشکرانەکردوە.

لەلایەکی دیکەوە، سەرچاوەیەک بە شەفەق نیوزی راگەیاندوە، موشەکەکان لەگوندی خالس لەپارێزگای دیالەوە ئاراستە کراون.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close