شكۆی كوردستان-
وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند، ئۆتۆمبێلێکی سەربازییان لەشاری حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان کراوەتە ئامانج و بەهۆیەوە سەربازێکیان کوژراوە و سیانی دیکەش برینداربون.
مینێک بەیەکێک لەئۆتۆمبێلە سەربازییەکانیان لەپارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، سەربازێک کوژراوە و سیانی دیکەش برینداربون
وەزارەتی بەرگری روسیا، ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە لەراگەیەنراوێکدا ئاشکرایکرد، بەهۆی تەقینەوەی مینێک بەیەکێک لەئۆتۆمبێلە سەربازییەکانیان لەپارێزگای حەسەکەی رۆژئاوای کوردستان، سەربازێک کوژراوە و سیانی دیکەش برینداربون.
برینی سەربازەکان سوکە و مەترسی لەسەر ژیانیان نیە
وەزارەتی بەرگری روسیا ئاماژەی بەوەش کردوە، بریندارەکان گوازراونەتەوە بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری پێویستیان بۆکراوە، ئاشکراشیکردوە کە برینەکەیان سوکە و مەترسی لەسەر ژیانیان نیە.
پێدەچێت هێزە توندڕەوەکان ئەو کارەیان ئەنجامدابێت و بێوەڵام نابێت
راگەیەنراوەکەی وەزارەتی بەرگری روسیا ئەوەشی وتوە کە، پێدەچێت هێزە توندڕەوەکان ئەو کارەیان ئەنجامدابێت و بێوەڵام نابێت.
تائێستا روسیا هێزێکی بەرچاوی لەناوچەکانی باکوری سوریا هەیە و پشتیوانی رژێمی ئەسەد دەکات، دژی هێزە توندڕەوەکانە و بەرامبەر لەشکرکێشی تورکیاش بێدەنگە.