کوردستانی

به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیان دیاریكرا

خشكۆی كوردستان-

وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی حكومه‌تی ھه‌رێم  به‌شه‌ خۆراكی مانگانه‌ی هاوڵاتیانی دیاریكرد و رایگه‌یاند، هه‌ركه‌سێك سێ كیلۆ برنج و كیلۆیه‌ك شه‌كر و 400 (چوارسه‌د) گرام دۆشاوی ته‌ماته‌ی به‌رده‌كه‌وێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی، نه‌وزاد شێخ كامیل به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی بازرگانی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند، به‌پێی نوسراوێكی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی گشتی خۆراكی وه‌زاره‌تی بازرگانی حكومه‌تی فیدڕاڵ كه‌ ئاراسته‌ی لقی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیه‌كانی خۆراك كراوه‌ داواكراوه‌، ئاماده‌كاری بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و به‌شه‌خۆراكانه‌ی كه‌ له‌ئاینده‌یه‌كی نزیكدا دابه‌شده‌كرێت به‌سه‌ر هاوڵاتیاندا.

بڕی به‌شه‌ خۆراكی هه‌ر هاوڵاتیه‌ك دیاریده‌كرێت

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، به‌پێی ئه‌و نوسراوه‌ بۆ هه‌ر كه‌سێك له‌مه‌ودوا 3 (سێ) كیلۆ برنج، یه‌ك كیلۆ شه‌كر، یه‌ك ده‌به‌ رۆنی زه‌یت، 400 (چوارسه‌د) گرام دۆشاوی ته‌ماته‌، یه‌ك كیلۆ (فاسۆلیا و نیسك و نۆ)، 9 (نۆ) كیلۆ ئاردی به‌رده‌كه‌وێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close