کوردستانی

سەندیكای پزیشكانی ددان: نیگەرانین لەكردنەوەی كۆلێژی ددان لە زانكۆ ناحکومییەکان

شكۆی كوردستان-

سەندیكای پزیشكانی ددانی كوردستان رایگەیاند، هەرێمی كوردستان ساڵانەپێویستی بە 150 بۆ 200 (سەد و پەنجا بۆ دو سەد) پزیشكی ددان هەیەن بەڵام ئێستا 500 (پێنج سەد) پزیشكی ددان ساڵانە دەردەچن، بۆیە نیگەرانن لەكردنەوەی كۆلێژی ددان لە زانكۆ ناحکومییەکان.

 لە ئێستادا هیچ پێویستییەك بە كردنەوەی كۆلێژەكانی ددان نیە

سەندیكای پزیشكانی ددانی كوردستان لەراگەیەنراوێکدا كەبۆ سێ سەرۆكایەتیەكەی هەرێمیان ناردوە نیگەرانی خۆیان لە كردنەوەی كۆلێژی ددان لە زانكۆ ناحکومییەکان دەردەبڕن و باس لەوە دەکەن، هەرێمی كوردستان ساڵانەپێویستی بە 150 بۆ 200 (سەد و پەنجا بۆ دو سەد) پزیشكی ددان هەیەن بەڵام ئێستا 500 (پێنج سەد) پزیشكی ددان ساڵانە دەردەچن، بۆیە لە ئێستادا هیچ پێویستییەك بە كردنەوەی كۆلێژەكانی ددان نیە.

دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی ددان پێویستە دوای دەرچونیان راستەوخۆ دابمەزرێن

ئاماژە بەوەش دەکەن، بەگوێرەی رێنماییەکانی پزیشکی دەرچوانی کۆلێژی پزیشکی ددان پێویستە دوای دەرچونیان راستەوخۆ دابمەزرێن و ماوەی دو ساڵ کار بکەن بۆ ئەوەی بەتەواوی فێری پیشەکەیان ببن و بتوانن چارەسەری نەخۆش بکەن، بەڵام لەئێستادا زیاتر لە 1000 (هەزار) دەرچوی دانەمەزراو هەیە و داوا دەکەن پێدانی مۆڵەت بەکردنەوەی کۆلێژی ددان لەزانکۆ حکومی و ناحکومییەکانیش رابگیرێت.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close