کوردستانی

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا پۆستی سه‌رۆكی زانكۆیی كۆیه‌ راده‌گه‌یه‌نێت

شكۆی كوردستان-

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی له‌ چوارچێوه‌ی ڕێنماییه‌كاندا پۆستی سه‌رۆكی زانكۆیی كۆیه‌ راده‌گه‌یه‌نێت و داواشده‌كات، ، هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زوی هه‌یه‌ و مه‌رجه‌كانی تێدایه‌ ده‌توانێت له‌ ماوه‌ی دیاریكراودا (C.V) و داواكارییه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی رایگه‌یاند، به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆكی زانكۆیی كۆیه‌ له‌چوارچێوه‌ی رێنماییه‌كاندا هه‌ر كه‌سێك ئاره‌زوی هه‌یه‌ و مه‌رجه‌كانی تێدایه‌ ده‌توانێت له‌ ماوه‌ی دیاریكراودا (C.V) و داواكارییه‌كه‌ی پێشكه‌ش بكات تا ناوی له‌ لیستی پێشكه‌شكاراندا تۆمار بكات.

مه‌رجه‌كان بۆ پۆستی سه‌رۆكی زانكۆ:

یه‌كه‌م: هه‌ڵگری بڕوانامه‌ی دكتۆرا بێت .
دوه‌م: نازناوی زانستی له‌ پرۆفیسۆری یاریده‌ده‌ر كه‌متر نه‌بێت.
سێیه‌م: خزمه‌تی له‌ (10) ساڵ كه‌متر نه‌بێت.

ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات باشتره‌ دید و بۆچون و به‌رنامه‌ی كاری خۆی پێشكه‌ش بكات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زانكۆكه‌ی 

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه‌، ئه‌و كه‌سه‌ی كه‌ داواكاری پێشكه‌ش ده‌كات باشتره‌ دید و بۆچون و به‌رنامه‌ی كاری خۆی پێشكه‌ش بكات بۆ به‌ره‌وپێشبردنی زانكۆكه‌ی بۆ ئه‌و چوار ساڵه‌ی كه‌ پۆسته‌كه‌ی به‌رده‌وام ده‌بێت، زانینی زمانی ئینگلیزی و شاره‌زایی له‌ به‌كارهێنانی ته‌كنۆلۆجیای بواری خوێندن و فێركردن كارایی بڵاوكردنه‌وه‌ی توێژینه‌وه‌ی زانستی هه‌لی زیاتر بۆ پێشكه‌شكار ده‌ڕه‌خسێنیت.

دواین كات بۆ پێشكه‌شكردنی (C.V) و پوخته‌ی ڕاژه‌ كۆتایی ده‌وامی رۆژی 20ی (حوزه‌یران/6)ی 2021 ده‌بێت

ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌ڕو، دواین كات بۆ پێشكه‌شكردنی (C.V) و پوخته‌ی ڕاژه‌ كۆتایی ده‌وامی رۆژی 20ی (حوزه‌یران/6)ی 2021 ده‌بێت، پێویسته‌ پوخته‌ی ڕاژه‌ی له‌لایه‌ن به‌رپرسی یه‌كه‌می فه‌رمانگه‌كه‌یه‌وه‌ واژۆ كرابێت، هه‌ركه‌سێكیش ئاره‌زوی هه‌یه‌ و مه‌رجه‌كانی پێشكه‌شكردنی هه‌یه‌، ده‌توانی (C.V) و پوخته‌ی ڕاژه‌ی ڕاسته‌وخۆ بۆ به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی به‌دواداچونی پۆسته‌كان له‌ دیوانی وه‌زاره‌ت له‌ ڕێگه‌ی ئه‌م ئیمه‌یڵه‌ ([email protected]) بنێرێت .

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close