کوردستانی

په‌رله‌مانتارێكی یه‌كێتی: به‌غدا هیچ پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێم نانێرێت

شكۆی كوردستان-

ئه‌ندامێكی فراكسیۆنی یه‌كێتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، بارودۆخه‌كه‌ دڵخۆشكه‌ر نیه‌ و به‌غداش هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بۆ هه‌رێمی كوردستان ره‌وانه‌ ناكات و گه‌نده‌ڵی گه‌شه‌ی كردوه‌و چاكسازیش ته‌نها دروشمه‌.

عه‌باس فه‌تاح په‌رله‌مانتاری یه‌كێتی، له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبوك نوسیویه‌تی، “بارودۆخی هه‌رێم دڵخۆشكه‌ر نیه‌، من به‌ خوێندنه‌وه‌ی خۆم  ئه‌وه‌ی ده‌یبينم و ئه‌م دۆخه‌ ده‌خوێنمه‌وه‌ پێی دڵخۆش نیم چونكه‌ حیزبه‌كان سه‌رجه‌میان له‌گه‌ڵ یه‌كتر ناكۆكن، هیچ حیزبێك نابینین له‌ناو خۆی ته‌واوكۆك بێت”.

پێموانیه‌ عێراق هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بداته‌ هه‌رێم، گه‌نده‌ڵی گه‌شه‌ی كردوه‌و چاكسازی ته‌نها دروشمه‌

ئه‌وه‌شی راگه‌یاندوه‌، “پێموانیه‌ عێراق هیچ بڕه‌ پاره‌یه‌ك بداته‌ هه‌رێم، گه‌نده‌ڵی گه‌شه‌ی كردوه‌و چاكسازی ته‌نها دروشمه‌، به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی دۆلارو نه‌وت و نه‌مانی شه‌ڕی داعش بارو گوزه‌رانی خه‌ڵكی باش نه‌كرد، هیچ سه‌رده‌مێك به‌قه‌ت ئێستا له‌ فه‌رمانگه‌كان بێ سه‌روبه‌ری و ده‌وام نه‌كردن نه‌بوه‌”.

ته‌خشان و په‌خشانی زه‌وی و ده‌ستوه‌ردانی گومرگه‌كان زۆر زیادی كردوه‌

عه‌باس فه‌تاح له‌و په‌یامه‌یدا ده‌شڵێت، “ته‌خشان و په‌خشانی زه‌وی و ده‌ستوه‌ردانی گومرگه‌كان زۆر زیادی كردوه‌، خوێندن له‌وپه‌ڕی لاوازیدایه‌ له‌ هه‌مو قۆناغه‌كان، هیچ ئومێدێك بۆ گه‌نجان نه‌ماوه‌، په‌یوه‌ندیه‌ نێو ده‌وڵه‌تیه‌كان زۆر لاوازبون له‌گه‌ڵ كورد، ده‌ستوه‌ردانی ده‌وڵه‌ته‌ دراوسێكان زۆر زیادی كردوه‌”.

ئه‌م ڕاستیانه‌ هه‌مولایه‌ك له‌من باشتر ده‌زانن به‌ڵام هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ركردن و كه‌م كردنه‌وه‌ی نانرێت

ئه‌وه‌شی ئاشكراكردوه‌، هه‌مو ئه‌و هۆكارانه‌ی باسی كردو زۆری تریش پێمان ده‌ڵێن، “بارودۆخی هه‌رێم دڵخۆشكه‌ر نیه‌، كه‌ ئه‌م ڕاستیانه‌ هه‌مولایه‌ك له‌من باشتر ده‌زانن به‌ڵام هه‌نگاونان بۆ چاره‌سه‌ركردن و كه‌م كردنه‌وه‌ی نانرێت، هیوادارم  من هه‌ڵه‌بم و نیشانه‌ی نائومێدی و ڕه‌شبینیم نه‌بێت، چونكه‌ قه‌ت به‌ دۆخی خراپی هه‌رێم نه‌ك دڵخۆش نیم به‌لكۆ زۆر نیگه‌ران ده‌بم”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close