شكۆی كوردستان-
هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ڕایگه‌یاند، له‌ناوچه‌كانی ئاڤاشین و زاپ و مه‌تینا شه‌ڕی سه‌خت له‌نێوان گه‌ریلاكان و سوپای توركیا به‌رده‌وامه، 11 (یازده) سه‌ربازی ئه‌و وڵاته‌شیان له‌چالاكیه‌كانی دو رۆژی رابردودا كوشتوه.
ناوه‌ندی ڕاگه‌یاندنی هه‌په‌گه، له راگه‌یه‌ندراوێكدا رایگه‌یاند، گه‌ریلاكانی ئازادیی كوردستان له جودی تاوه‌كو مێردین، مه‌تینا، زاپ و ئاڤاشین، داستانی قاره‌مانێتیی ده‌نوسنه‌وه و شه‌هید ده‌ده‌ن و به‌رخۆدان و چالاكیی به‌هێز به‌رده‌وامیی پێده‌ده‌ن.
له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیان له دو رۆژی رابردودا، له زه‌وی و ئاسمانه‌وه گورزی قورسیان له سوپای توركیا داوه
باسی له‌وه‌شكرد، له ئه‌نجامی چالاكییه‌كانیان له دو رۆژی رابردودا، له زه‌وی و ئاسمانه‌وه گورزی قورسیان له سوپای توركیا داوه و له چه‌ند چالاكییه‌كدا ئه‌وه‌نده‌ی ڕونبوه‌ته‌وه، 11 (یازده) سه‌رباز كوژراون.
له‌ئێستادا شه‌ڕی سه‌خت له ئاڤاشین و زاپ و مه‌تینا به‌رده‌وامه
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، له‌ئێستادا شه‌ڕی سه‌خت له ئاڤاشین و زاپ و مه‌تینا له‌نێوان گه‌ریلاكان و سه‌ربازانی سوپای توركیا به‌رده‌وامه.