نێودەوڵەتی

ئەردۆگان: تورکیا سنورەکانی ناتۆ دەپارێزێت

شكۆی كوردستان-

سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی سنورەکانی ناتۆ دەپارێزێت، چاوەڕێی هەنگاوەکانی ئەمریکاشین بۆ بەهێزکردنی هاوپەیمانییەکە.

سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی سنورەکانی ناتۆ دەپارێزێت، چاوەڕێی هەنگاوەکانی ئەمریکاشین بۆ بەهێزکردنی هاوپەیمانییەکە

پێش بەڕێکەوتنی بۆ برۆکسل بەمەبەستی بەشداریکردن لەکۆبونەوەی سەرکردەی وڵاتانی ئەندام لەهاوپەیمانێتی ناتۆ، لەمیانی کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی لەفڕۆکەخانەی ئەتاتورک، دوێنێ یەکشەممە رەجەب تەیب ئەردۆگان سەرۆکی تورکیا رایگەیاند، وڵاتەکەی سنورەکانی ناتۆ دەپارێزێت، چاوەڕێی هەنگاوەکانی ئەمریکاشین بۆ بەهێزکردنی هاوپەیمانییەکە.

تورکیا وەک ئەندامێکی پشتپێبەستراوی ناتۆ بەرپرسیارێتی روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەکانی بەردەم هاوپەیمانێتییەکە لەئەستۆ دەگرێت

سەرۆکی تورکیا جەختیکردەوە، تورکیا وەک ئەندامێکی پشتپێبەستراوی ناتۆ بەرپرسیارێتی روبەڕوبونەوەی ئاڵنگارییەکانی بەردەم هاوپەیمانێتییەکە لەئەستۆ دەگرێت.

رونیشیکردەوە، وڵاتەکەی لەئێستادا روبەڕوی تیرۆر دەبێتەوە، لەهەمان کاتدا لەژێر فشاری شەپۆلی پەنابەراندایە.

ئاشکراشیکرد، لەپەراوێزی کۆبونەوەی لوتکەی وڵاتانی ئەندامی ناتۆ چاوی بە جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا دەکەوێت.

FILE PHOTO: Turkish President Tayyip Erdogan arrives for a meeting with EU Council President Charles Michel in Brussels, Belgium March 9, 2020. REUTERS/Francois Lenoir/File Photo

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close