شكۆی كوردستان-
لەراگەیەنراوی کۆتایی کۆبونەوەی لوتکەی وڵاتانی گروپی 7 دا، ئەندامانی ئەو گروپە پشتیوانی گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی دونیا دەکەن و داواش لەتاران دەکەن پەرەپێدانی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی راگرێت.
وڵاتانی ئەندام پشتیوانی گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی دونیا دەکەن و داواش لەتاران دەکەن پەرەپێدانی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی راگرێت
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی روسیا تودەی، دوای کۆتایهاتنی کۆبونەوە سێ رۆژییەکەی وڵاتانی گروپی 7 لە کۆرنۆڵی بریتانیا، ئێوارەی دوێنێ یهكشهممه راگەیەنراوی کۆتایی کۆبونەوەکەیان بڵاوکردەوە و تێیدا وڵاتانی ئەندام پشتیوانی گەڕانەوە بۆ رێککەوتنی ئەتۆمی نێوان ئێران و وڵاتانی زلهێزی دونیا دەکەن و داواش لەتاران دەکەن پەرەپێدانی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەی راگرێت.
داوا لەروسیا کراوە، ئەو چالاکییانەی راگرێت کە دەبنەهۆی دروستبونی نائارامی لەناوچەکە و جیهاندا
بەگوێرەی زانیارییەکان، هەر لەو راگەیەنراوەدا داوا لەروسیا کراوە، ئەو چالاکییانەی راگرێت کە دەبنەهۆی دروستبونی نائارامی لەناوچەکە و جیهاندا.
گروپی حەوت، جەختیان کردۆتەوە کە پەیوەندییەکی باش و جێگیریان لەگەڵ روسیا دەوێت و درێژە بەپەیوەندییەکانیان دەدەن لەو بوارانەی کە بەرژەوەندی دولایەنەی تێدایە.