کوردستانی

یه‌كێتی و گۆڕان كۆده‌بنه‌وه‌

شكۆی كوردستان-

یە‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە دە‌باشان کۆبونەوە و لەسەر پرسەکانی حکومەت، ھەماھەنگی پەرلەمان و ئەنجومەنی پارێزگاکان گفتوگۆیانکرد، هەردولاش هاوڕابون کە دەبێت “ھەنگاوی جدی و عەمەلی بنرێ بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان.”

 بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بەکاروباری حکومەتی ھەرێم وحکومەتی خۆجێیی سلێمانی کۆبونەوە

لەراگەیەنرای کۆبونەوەی هاوبەشی یە‌كێتیی و بزوتنەوەی گۆڕاندا هاتوە، بە‌ میوانداری بافڵ تاڵە‌بانی ھاوسە‌رۆكی یە‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، وەفدێکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان لە دە‌باشان  بۆ تاوتوێکردنی چەند پرسێکی تایبەت بەکاروباری حکومەتی ھەرێم وحکومەتی خۆجێیی سلێمانی کۆبونەوە. 

پێویستە ھەنگاوی جدی و عەمەلی بنرێ بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان

ئەوەش هاتوە، ھەردولا ھاوڕابون کە کێشە ھەنوکەییەکانی ئەمڕۆی کوردستان و ژیان و گوزەرانی ھاوڵاتیان پێویستی بە ھەماھەنگی زیاتری ھەردولا ھەیە و پێویستە ھەنگاوی جدی و عەمەلی بنرێ بۆ چارەسەرکردنی گرفتەکان. 

رێکخستنەوەى کار و ئەجێنداى یەکێتی و گۆڕان گفتوگۆى لەبارەوە کرا

لەراگەیەنراوەکەدا هاتوە، ھەروەھا باس لەدوا پێشهات و گۆڕانکارییەکانی عێراق کرا و لە‌سە‌ر بنەماى رەوشی هەنوکەیی پلانی داهاتو بۆ پتەوکردن و رێکخستنەوەى کار و ئەجێنداى یەکێتی و گۆڕان گفتوگۆى لەبارەوە کراوە.

کۆبونەوەکان بەردەوامییان دەبێت بۆ سەرخستنی تەواوی رێکەوتنەکەى نێوان یەکێتی و گۆڕان

لەراگەیەنرای کۆبونەوەی هاوبەشی یە‌كێتیی و بزوتنەوەی گۆڕاندا ئەوەش خراوەتەڕو، باس لەرێکەوتنی یەکێتی و گۆڕان کراوە و چۆنێتی جێبەجێکردنی ئەو خاڵانەى کەماون و پێویستە جێبەجێ بکرێن و پە‌یوە‌ستن بەدام و دەزگاکانی حکومەت، هاوکات پێشنیاریش کراوە کۆبونەوەکان بەردەوامییان هەبێت بۆ سەرخستنی تەواوی رێکەوتنەکەى نێوان یەکێتی و گۆڕان کە”ئەمەش رەنگدانەوەى باشى دەبێت لەسەر هاوپەیمانێتی کوردستان و چۆنێتی چونە نێو هەڵبژاردنی داهاتوى ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close