کوردستانی

ئه‌و هاوڵاتییه‌ عه‌ره‌به‌ی له‌سلێمانی خاوه‌ن كاره‌كه‌ی كوشتبو گه‌ڕێنرایه‌وه‌ هه‌رێم

شكۆی كوردستان-

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی ڤیدیۆی دەستگیرکردنی ئەو کەسەی بڵاوکردەوە کە لە سلێمانی خاوەنکارەکەی کوشتبو و رایگەیاند، تۆمەتبار گەڕێندراوەتەوە هەرێم و لەبەردەم دادگاکانی کوردستان دادگایی دەکرێت.

تۆمەتبار گەڕێنرایەوە بەردەم دادگاکانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دادگاییکردنی

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەنراوێکدا باسی لەوەشكردوە، “دوای ئەوەی دوێنێ هەواڵی دەستگیرکردنی تۆمەتبار ( س،ح،ح،ت ) لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە بڵاوکرایەوە، کەهەستابو بە کوشتنی هەوڵاتی ( عوسمان حەمەسەعید ) لەگەڕەکی ڕزگاری شاری سلێمانی، ئەمڕۆ تۆمەتبار گەڕێنرایەوە بەردەم دادگاکانی هەرێمی کوردستان، بەمەبەستی دادگاییکردنی”.

بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی عێراق تۆمەتبار لەپارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکراوە 

دوای ئەوەی ئێوارەی 10ی ئەم مانگە هاوڵاتییەک لەگەڕەکی ڕزگاری شاری سلێمانی لەلایەن “کرێکارێکی عەرەب کوژرا” کە کاری بۆ خاوەنی ماڵەکە کردبو، دوێنێ ئاسایشی پارێزگای  سلێمانی رایگەیاند، بەهاوکاری هێزە ئەمنییەکانی عێراق تۆمەتبار لەپارێزگای سەڵاحەدین دەستگیرکراوە و دەستیش بەسەر ئۆتۆمێلە دزراوەکەدا گیراوە.

هاوکات کەسێکی نزیک لە کوژراوەکە راگەیاند، “کوژراوەکە ناوی عوسمان بوە و تەمەنی 60 ساڵە، هیچ کێشەیەکی نەبوە، بەڵکو کرێکارەکان تەماحیان کردوەتە ئۆتۆمبێلەکەی”.

Image processed by CodeCarvings Piczard ### FREE Community Edition ### on 2018-04-05 11:35:30Z | |
بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close