ڕۆژنامەکوردستانی

پارتی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلاده‌كاته‌وه‌

شكۆی كوردستان-

پارتی دیموكراتی كوردستان، دیاریكردنی سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كه‌ی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان یه‌كلاده‌كاته‌وه‌ و سبه‌ی چوارشه‌ممه‌ش، ئومێد خۆشناو دوا كۆبونه‌وه‌ ئه‌نجامده‌دات.

پێشه‌وا هه‌ورامانی، وته‌بێژی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، به‌ خه‌ندان-ی راگه‌یاند، سبه‌ی چوارشه‌ممه‌، فراكسیۆنی پارتی دوا كۆبونه‌وه‌ی خۆی به‌سه‌رۆكایه‌تی ئومێد خۆشناو ئه‌نجامده‌دات، وه‌ك دانیشتنێكی ماڵئاوایی ده‌بێت بۆ كاك ئومێد، هه‌روه‌ها گفتوگوگۆ له‌باره‌ی دیاریكردنی سه‌رۆكێكی نوێ بۆ فراكسیۆن ده‌كرێت.

كاروباری حزبی خۆمانه‌ و به‌ره‌چاوكردنی بۆچون و گفتوگۆكان كه‌سێك وه‌ك سه‌رۆكی نوێی فراكسیۆن دیاریده‌كرێت

سه‌باره‌ت به‌دیاریكردنی په‌رله‌مانتارێك به‌ سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی، پێشه‌وا هه‌ورامانی ره‌تیكرده‌وه‌، هیچ كه‌سێك دیاریكرابێت و وتیشی، “كاروباری حزبی خۆمانه‌ و به‌ره‌چاوكردنی بۆچون و گفتوگۆكان كه‌سێك وه‌ك سه‌رۆكی نوێی فراكسیۆن دیاریده‌كرێت”. 

ئومێد خۆشناو سه‌رۆكی فراكسیۆنی پارتی له‌ په‌رله‌مانی كوردستان، دوێنێ سێشه‌ممه‌، وه‌ك پارێزگاری نوێی هه‌ولێر متمانه‌ی پێدرا و سوێندی یاسایی خوارد.

فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان خاوه‌نی 45 (چل و پێنج) كورسی په‌رله‌مانیه‌ و پۆستی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستانی وه‌رگرتوه‌.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close