کوردستانی

سكه‌ی كانزایی دیكه‌ له‌سۆران ده‌دۆزرێته‌وه‌…قائیمقام رونكردنه‌وه‌ ده‌دات

شكۆی كوردستان-

قائیمقامی سۆران رایگەیاند، دوای ئەوەی 4ی ئەم مانگە لە گوندی سرێشمە  گەنجینەک دۆزرایەوە و لیژنەکانیان سه‌ردانی مه‌یدانی و لێكۆڵینه‌وه ‌و به‌دواداچونێكی زۆریان ئەنجامدا، 264 (دو سەد و شەست و چوار) پارچه سككه‌ی كانزایی دیکەش له ‌هه‌مان شوێن دۆزرانه‌وه‌.

دوای سێ رۆژ پارچه‌ سكه‌كان كه‌ (204) پارچه‌ بون، راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش کران

قایمقامی قەزای سۆران لە رونکردنەوەکەدا باسی لەوەشکردوە، “رۆژی 04-06-2021 له‌لایه‌ن هاوڵاتییه‌ك له‌ گوندی سرێشمه‌ به‌ناوی (ر) له‌كاتی كاركردنی له‌ پارچه‌ زه‌وییه‌ك، گۆزه‌یه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت و به‌هۆی ئامێری (حه‌فاره)‌ گۆزه‌ ده‌شكێت، هه‌ر له‌لایه‌ن هه‌مان هاوڵاتییه‌وه‌ پارچه‌ سككه‌ كانزاییه‌كان كۆده‌كرێنه‌وه‌، دوای سێ رۆژ پارچه‌ سكه‌كان كه‌ (204) پارچه‌ بون، راده‌ستی ئه‌نجومه‌نی ئاسایش ده‌كات”.

264 پارچه سككه‌ی كانزایی دیکەش له ‌هه‌مان شوێن دۆزرانه‌وه‌

ئەوەش هاتوە، “له‌سه‌ر فه‌رمانی وه‌زیری ناوخۆ و ئه‌نجومه‌نی ئاسایش، بۆ به‌دواداچون له‌م كه‌یسه‌، له‌لایه‌ن قایمقامیه‌تی قه‌زای سۆران لیژنه‌یه‌كی لێكۆڵینه‌وه‌ كه‌ پێكهاتبون‌ له‌ هه‌ریه‌ك له‌ نوێنه‌رانی قایمقامیه‌تی سۆران، ب. ئاسایشی سۆران، ب. پۆلیسی سۆران و ب. شوێنه‌واری سۆران له‌ژێر چاودێریی قایمقامی سۆران دروستبو، دوای سه‌ردانی مه‌یدانی و لێكۆلینه‌وه‌ و به‌دواداچونێكی زۆر له‌لایه‌ن لیژنه‌وه‌، كه‌ به‌رده‌وام له‌ په‌یوەندیدا بون، به ‌هاوكاریی خه‌ڵكی گوند و هاوڵاتیی ناوبراو (264) پارچه سككه‌ی كانزایی دیکەش له ‌هه‌مان شوێن دۆزرانه‌وه‌”.

پارچه‌ سككه‌کان راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری سۆران ده‌كرێن

ئێستا تێكڕای ئه‌و پارچه‌ سككانه‌ له‌ژێر ده‌ستی لیژنه‌کەدایه‌ 468 (چوار سەد و شەست و هەشت) پارچه‌ سككه‌ی دۆزراوه‌ن و راده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شوێنه‌واری سۆران ده‌كرێن.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close