نێودەوڵەتیکوردستانی

بەرپرسێکی دیکەی کابینەکەی کازمی کەوتە داوی دەستەی دەستپاکی عێراقەوە

شکۆی کوردستان-

بانکی ناوەندی بەدوای هەژماری بانکی سەرۆکی پێشووی هەواڵگری عێراقدا دەگەڕێت.

بەگوێرەى نووسراوێکى بانکى ناوەندیى عێراق کە ٣ ئەیلوولى ٢٠٢٣ ئاراستەى سەرجەم بانکە مۆڵەتپێدراوەکانى کردووە، داوایکردووە لەبارەى هەژمارە بانکییەکانى رائید جوحی، سەرۆکى پێشووى دەزگاى هەواڵگریى عێراق کە بە “تۆمەتبارى هەڵاتوو” ناوى بردووە زانیاری پێبدەن.

بانکى ناوەندیى عێراق داواى لە بانکەکان کردووە، ئەگەر هەر حەواڵەکردنێکى پارە لە هەژمارە بانکیەکانى رائید جوحی لەنێو عێراق یان دەرەوەى هەبووبێت، لەگەڵ قەبارەکەى زانیاری لەبارەوە پێ بدەن لەگەڵ ئەو شوێنانەى پارەکەى بۆ حەواڵە کراوە و ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەگەر هەژمارە بانکییەکانیشى داخراون، هۆکارى داخستنەکە روون بکەنەوە.

رائید جوحی لە ٢٦ی تەممووزى ٢٠٢٢ بە فەرمانى مستەفا کازمى، سەرۆکوەزیرانى ئەو کاتی عێراق کرایە سەرۆکى دەزگاى هەواڵگرى و لە ١ی تشرینى دووەمى ٢٠٢٣ بە فەرمانى محەممەد شیاع سوودانى، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە پۆستەکەى دوورخرایەوە و دواتر لەلایەت دەستەی نەزاهەوە وەک یەکێک لەتۆمەتبارانی ” دزیی سەدە” سکاڵا لەدژی تۆمارکرا.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close