نێودەوڵەتیکوردستانی

فەلەکناسێک: ئەمساڵ مەترسیدارترین ساڵ دەبێت بۆ سەر مرۆڤایەتی

شکۆی کوردستان-

ئابوری عێراق زیانی بەردەکەوێت
نەخۆشی نوێ سەرهەڵدەدات
کارەساتی سروشتی و بومەلەرزە رودەدەت

فەلەكناس لەیلا عەبدوللەتیف پێشبینی خۆی بۆ ساڵی 2024 ئاشكرا كرد
زستانی ئەمساڵ كارەساتبار دەبێت بۆ مرۆڤایەتی
لەیلا عەبدول لەتیف فەلەكناسی بەناوبانگ پێشبینیەكانی خۆی بۆ ساڵی 2024 ئاشكرا كرد و پێشبینی دەكات كە گرژی و ئاڵۆزی یە سیاسیەكان بەردەوام بێت بەڵام زستانێكی قورس چاوەروانی چەندین وڵات دەكات.
لەیلا عەبدول لەتیف دەڵێت: لەسەر ئاستی عێراق، نرخی نەوت دادەبەزێت و ئابوری عێراق زیانی بەردەكەوێت، قەیرانی كۆچ كردن بەردەوام دەبێت و زۆرترین عێراقی بەرەو وڵاتانی دراوسێ دەرۆن.
ئاماژەی بەوەش كرد: ساڵی 2024 چەندین كارەساتی سروشتی رودەدات وەك بومەلەرزە و لافاو و ووشكەساڵی، نەخۆشی نوێ سەرهەڵدەدات، بەڵام زیرەكی دەستكردیش پێشكەوتن بە خۆوە دەبینێت.
رونیشی كردۆتەوە: زستانی ئەمساڵ زۆر سەخت دەبێت و مەترسیدارترین زستان دەبێت بۆ سەر مرۆڤایەتی و جیهان و شەپۆلی سەرما و بەفر چەندین وڵات دەگرێتەوە و ژمارەیەكی زۆری خەڵك لەناودەبات.
پێشبینیشی كردوە لە چەندین وڵاتی جیهانیش ئاگری گەورە بكەوێتەوە و بەشێكیان بەمەبەست دەبێت.
لەبارەی وڵاتانیش دەڵێت: سودان ئاشتی بەخۆوە دەبینێت و شەپۆلێكی خەم و فرمێسك و شۆك هەریەك لە لوبنان و میسر و سوریا دەگرێتەوە.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close