شكۆی كوردستان-
به‌شی راگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایشی هەڵەبجە رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ گەنجێک لە گەڕەکی شارەوانی هەڵەبجە له ڕێگه‌ی نارنجۆكێكی ده‌نگیه‌وه “کۆتایی بە ژیانی خۆیهێناوە”.
به‌شی ڕاگه‌یاندن و په‌یوه‌ندییه‌كانی ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە لەراگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی بۆ خەندان نێردراوە، رایگەیاند، “سه‌باره‌ت به‌و ڕوداوه‌ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه له پارێكێكی گه‌ڕه‌كی شاره‌وانی ڕوی داوه گه‌نجێكی له‌دایكبوی ساڵی 1992 كاتژمێر 9:00 سه‌رله‌به‌یانی ڕۆشتوه‌ته پاركه‌كه و دوباخه‌وانی لێبوه دوای سڵاوكردن له باخه‌وانه‌كان و دوركه‌وتنه‌وه لێیان به‌ماوه‌یه‌كی كه‌م ده‌نگێك بیستراوه دوای ئاگاداربون و گه‌شتنی هێزه‌كانمان به شوێنی ڕوداوه‌كه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تایبه‌كاندا ده‌ركه‌وتوه كه كه‌سێكه به‌ناوی ڕێكان ته‌حسین فه‌تاح كۆتایی به‌ژیانی خۆیهێناوه”.
روداوه‌كه خۆكوژی بوه و له ڕێگه‌ی نارنجۆكێكی ده‌نگیه‌وه بوه
ئاسایشی پارێزگای هەڵەبجە ئاماژەی بەوەشکردوە، “روداوه‌كه خۆكوژی بوه” و له ڕێگه‌ی نارنجۆكێكی ده‌نگیه‌وه بوه” لێكۆلینه‌وه‌ی زیاتر به‌رده‌وامه.
ئەو گەنجەی کە ئەمڕۆ مردوە کوردە و کاکەییە
بەپێی زانیاریەکانی خەندان، ئەو گەنجەی کە ئەمڕۆ مردو کۆتایی بەژیانی هات کوردە و کاکەییە، پێشتریش سەرچاوەیەک ئاشکرایکردبو، کە تەرمی گەنجەکە بەهۆی تەقینەوەکەوە شێواوە و “هەردو دەستی لێبوەتەوە”.