شكۆی كوردستان-
نرخی نه‌وتی خاو له‌بازاڕه‌كانی هه‌رێمی كوردستاندا جارێكی دیكه به‌رزبوه‌وه‌و له‌ئێستادا نرخی نه‌وتی برێنت به 68.18 دۆلار و نه‌وتی خاوی ئه‌مریكاش به 74.05 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێده‌كرێت.
به‌گوێره‌ی بۆرسه‌ی جیهانی، نرخی نه‌وتی خاوی برێنت له‌بازاڕه‌كانی جیهاندا 049% دۆلار به‌رزبوه‌وه و گه‌یشته 76.18 دۆلار، به‌رمیلێك نه‌وتی ته‌كساسیش به ڕێژه‌ی 065% نرخه‌كه‌ی به‌رزبوه‌وه و 74.05 دۆلار مامه‌ڵه‌ی پێوه‌كرا.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، سەرلەبەیانی هەینیی نرخی نەوتی خاو لەبازاڕەکانی جیهان روی لەدابەزین کرد، نرخی بەرمیلێک نەوتی برێنت 0.21 دۆلار دابەزی کە ڕێژەی 0.28ی نرخەکەیەتی و بەوەش دابەزی بۆ 75.35 دۆلار.
یه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ فراوانی دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌گه‌ڕێته‌وه
به‌وته‌ی پسپۆڕانی بواری نه‌وت، یه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ فراوانی دابه‌شكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا له وڵاتانی جیهان له‌چوار هه‌فته‌ی رابردودا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه كاریگه‌ری كردوه‌ته سه‌ر ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی كاركردنی كۆمپانیا گه‌وره‌كانی بواری پیشه‌سازی.
یه‌كێكی دیكه‌ش له‌هۆكاره‌كانی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت، بۆ كه‌می به‌رهه‌مهێنانی نه‌وتی خاوی ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه كه به‌هۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوه له‌پاشه‌كشه‌دایه، هه‌روه‌ها كۆبونه‌وه چاوه‌ڕوانكراوه‌كه‌ی وڵاتانی به‌رهه‌مهێنه‌ری نه‌وت “ئۆپێك” كه بڕیاره مانگی داهاتو به‌ڕێوه‌بچێت، هۆكارێكی دیكه‌ی به‌رزبونه‌وه‌ی نرخی نه‌وت بو.