کوردستانی

ڕاوێژكاری كازمی:گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ بێكاری و ئالوده‌بونی گه‌نجانه‌ به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ر

شكۆی كوردستان-

حسێن عه‌لاوی ڕاوێژكاری سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق، ئاسته‌نگه‌كانی به‌رده‌م حكومه‌تی ئاشكراكرد و رایگه‌یاند، گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگ بێكاری و ئالوده‌بونی گه‌نجانه‌ به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌.

حسێن عه‌لاوی راوێژكاری مسته‌فا كازمی سه‌رۆك وه‌زیران رایگه‌یاند، ئه‌و ئاسته‌نگانه‌ی ڕوبه‌ڕوی ئاسایشی نیشتمانی ده‌بنه‌وه‌، به‌پله‌ی یه‌كه‌م مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان و تاوان و تیرۆرن، به‌مه‌به‌ستی به‌رقه‌راركردنی ئاسایش و سه‌قامگیری له‌ ناوچه‌ ئازادكراوه‌كان و پته‌وكردنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن له‌كاره‌كانی له‌پێشینه‌ی مسته‌فا كازمین. 

ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ریكردون  پشتیوانییه‌كی به‌رچاون بۆ كۆمسیۆن تا هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامبدات

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕو، ئه‌و بڕیارانه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ریكردون، هه‌روه‌ها ئه‌و هه‌نگاوانه‌ی حكومه‌ت به‌هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ كۆمیسیۆنی هه‌ڵبژاردنه‌كان و هه‌روه‌ها كۆمیسیۆنی باڵای ئاسایشی هه‌ڵبژاردنه‌كان و فه‌رمانده‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌ هاوبه‌شه‌كان ده‌یگرێته‌به‌ر، پشتیوانییه‌كی به‌رچاون بۆ كۆمسیۆن تا هه‌ڵبژاردنه‌كان له‌كاتی خۆیدا ئه‌نجامبدات.

گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی به‌رده‌م حكومه‌ت، بێكاری و ئالوده‌بونی گه‌نجانه‌ به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌

وتیشی، “گه‌وره‌ترین ئاسته‌نگی به‌رده‌م حكومه‌ت، بێكاری و ئالوده‌بونی گه‌نجانه‌ به‌ مادده‌ی هۆشبه‌ره‌كانه‌وه‌، سه‌ره‌ڕای ئه‌و ئاسته‌نگه‌ ده‌ره‌كیانه‌ی كه‌ بۆ دروستكردنی ململانێ و تیرۆر دێنه‌ به‌رده‌م حكومه‌ت”.

یه‌كێكی دیكه‌ له‌ ئاسته‌نگه‌كان قه‌یرانی دارایی و دابینكردنی كار و شوێنی نیشته‌جێبونه‌ بۆ هاوڵاتیان

ڕاوێژكاری مسته‌فا كازمی ڕونیكرده‌وه‌، یه‌كێكی دیكه‌ له‌ ئاسته‌نگه‌كان قه‌یرانی دارایی و دابینكردنی كار و شوێنی نیشته‌جێبونه‌ بۆ هاوڵاتیان، ئه‌وه‌ش له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانه‌وه‌ گفتوگۆی زۆری له‌باره‌وه‌ كراوه‌، هه‌روه‌ها به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ی ده‌رئه‌نجامه‌كانی كۆرۆنا له‌ ڕوی ئاسایشی ته‌ندروستییه‌وه‌ ئاسته‌نگێكی دیكه‌ی به‌رده‌م حكومه‌ته‌.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close