نێودەوڵەتیکوردستانی

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق: سەرجەم ئامادەكارییەكان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان تەواوبووە

شکۆی کوردستان-
????عومەر ئەحمەد, سەرۆكی كۆمیسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكانی عێراق, تەواوكردنی سەرجەم ئامادەكارییەكانی بۆ ئیدارەدانی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەرد لە رۆژی هەڵبژاردن راگەیاند.
????سەرۆكی كۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەكان, لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا راشیگەیاند: پەرۆشین بۆ ئەوەی میدیاكان لەكارەكانمان ئاگاداربكەینەوە, بەوپێیەی هاوبەشی پرۆسەی هەڵبژاردنن.
????لەلایەكی ترەوە, عەباس فەتلاوی, سەرۆكی ئیدارەی هەڵبژاردن بە میدیاكانی راگەیاند: زیاتر لە یەك ملیۆن و (30) هەزار دەنگدەر داتاكانیان تازەكردووەتەوە.
???? ژمارەی كاندیدەكانی هەڵبژاردن گەیشتووەتە (5) هەزارو (719) كاندید.
????زیاتر لە (16) ملیۆن دەنگدەر مافی بەشداریكردنیان هەیە لە هەڵبژاردنەكان.
????دەستكراوە بە دابینكردنی ئامێرەكانی هەڵبژاردن و ئامادەكردنی ناوەندەكان بە ڕێژەی (95%) .

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close