شكۆی كوردستان-
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری گشتیی كۆماریی ئه‌نقه‌ره فەرمانی دەستگیرکردنی بۆ 60 کەسی دیکە لەناو جه‌ندرمه‌ی وڵاتەکە دەرکرد، بەتۆمەتی پەیوەندی بە رەوتی خزمەت کە لەلایەن فەتحوڵا گوللەنەوە سەرۆکایەتی دەکرێت.
سه‌رۆكایه‌تی داواكاری كۆماریی ئه‌نقه‌ره رایگه‌یاند، “له ئه‌نجامی هه‌وڵی میت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی گشتیی ئاسایش لێكۆڵینه‌وه له 60 تۆمه‌تبار له فه‌رمانده‌یی گشتیی جه‌ندرمه ده‌ستی پێ كردوه كه ده‌ركه‌وتوه “ئیمامی نهێنی رەوتی خزمەت بون و 60 تۆمه‌تباره‌كه له 30 دامه‌زراوه‌ی جیاواز ده‌ركراون”.
بڕیاردراوە 60 تۆمه‌تباره‌كه كه له 34 پارێزگای توركیا ده‌ژین، ده‌ستگیر بكرێن
ئاماژە بەوەشکراوە، له میانی لێكۆڵینه‌وه له دۆسیه‌كه بڕیاردراوە 60 تۆمه‌تباره‌كه كه له 34 پارێزگای توركیا ده‌ژین، ده‌ستگیر بكرێن و تیمه‌كانی دژه‌تیرۆری ئه‌نقه‌ره به‌رده‌وامن له هه‌وڵه‌كانیان بۆ ده‌ستگیركردنی تۆمه‌تباره‌كان.
تورکیا، فەتحوڵا گولەن، بە بەرپرسیار دەزانێت لە کودەتا سەربازییەکەی 2016 و تا ئێستاش هەمو ئەوانە دور دەخاتەوە و دەستگیریان دەکات کە ئەندام و لایەنگری ئەون
حکومەتی تورکیا، فەتحوڵا گولەن، رێبەری رەوتی خزمەت بە بەرپرسیار دەزانێت لە کودەتا سەربازییەکەی 2016 و تا ئێستاش هەمو ئەوانە دور دەخاتەوە و دەستگیریان دەکات، کە ئەندام و لایەنگری رەوتی گولەنن، تا ئێستاش دەیان هەزار کەسی بەو بیانوە دەستگیرکردوە، هاوکات چەندینجاریش داوای لە ئەمریکا کردوە فەتحوڵا گولەنی رادەستبکرێتەوە کە لەو وڵاتە نیشتەجێیە.
فەتحوڵا گولەن، رێبەری رەوتی خزمەت، لە ساڵی 1999ەوە تا ئێستا لە ویلایەتی پێنسیلڤانیای ئەمریکا نیشتەجێیە رەتیكردوەتەوە، كە پەیوەندی هەبوبێت بە كودەتا سەربازییەكەی ساڵی 2016ی توركیاوە.