ڕۆژنامە

سه‌رۆكی كۆمسیۆنی ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ مسته‌فا كازمی كۆده‌بێته‌وه‌

شكۆی كوردستان-

ئورسولا ڤۆندێر لایان سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا کۆبونەوەیەکی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامداوا و رایگەیاند، پشتیوانی هەڵبژاردنێکی ئازادانە و بێلایەن بەبێ دەستێوەردان بۆ عێراق دەکەین.

 پشتیوانی هەڵبژاردنێکی ئازادانە و بێلایەن بەبێ دەستێوەردان بۆ عێراق دەکەین

ئەمڕۆ پێنجشەممە ورسولا ڤۆندێر لایان سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا کۆبونەوەیەکی لەگەڵ مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامداوا و رایگەیاند، پشتیوانی هەڵبژاردنێکی ئازادانە و بێلایەن بەبێ دەستێوەردان بۆ عێراق دەکەین.

عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە و ئەگەر چاکسازی بکەن، هەمو هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە سودمەند دەبن

سەرۆکی کۆمسیۆنی ئەوروپا راشیگەیاند، پشتیوانی چاکسازی ئابوری لەعێراقدا دەکەین، عێراق وڵاتێکی دەوڵەمەندە و ئەگەر چاکسازی بکەن، هەمو هاوڵاتیانی ئەو وڵاتە سودمەند دەبن.

جەختیشیکردەوە، هاوبەشیکردن و دۆستایەتیمان بۆ عێراقێکی ئارام، سەرکەوتو و دیموکراسشی بەردەوامدەبێت، ئەوەش بەچاکسازی ئابوری دەکرێت.

بینینی زیاتر
Back to top button
Close