شكۆی كوردستان-
وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراق رایگه‌یاند، له‌مانگی (حوزه‌یران/6)ی ئه‌مساڵدا، 88.077.000 (هه‌شتا و هه‌شت ملیۆن و حه‌فتا و حه‌وت هه‌زار) به‌رمیل نه‌وت هه‌نارده‌كراوه و كۆی گشتی داهاته‌كه‌شی، 6.14.000.000 (شه‌ش ملیار و چوارده ملیۆن) دۆلار بوه.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا وه‌زاره‌تی نه‌وت ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڵاویكرده‌وه، مانگی رابردو 88.077.000 (هه‌شتا و هه‌شت ملیۆن و حه‌فتا و حه‌وت هه‌زار) به‌رمیل نه‌وتیان له‌ڕێگه‌ی كۆمپانیای به‌بازاڕكردنی نیشتمانی نه‌وت “سۆمۆ”ه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه‌ی وڵات كردوه، هه‌ر به‌رمیلێك نه‌وتیش به تێكڕا به 70.78 (حه‌فتا دۆلار و حه‌فتا و هه‌شت سه‌نت) فرۆشراوه.
مانگی رابردو بڕی 83.069.000 (هه‌شتا و سێ ملیۆن و شه‌ست و نۆ هه‌زار) به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێگه‌ی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری وڵاته‌وه هه‌نارده‌كراوه
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، مانگی رابردو بڕی 83.069.000 (هه‌شتا و سێ ملیۆن و شه‌ست و نۆ هه‌زار) به‌رمیل نه‌وت له‌ڕێگه‌ی كێڵگه نه‌وتیه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری وڵاته‌وه هه‌نارده‌كراوه، بڕی 3.08.000 (سێ ملیۆن و هه‌شت هه‌زار) به‌رمیلی نه‌وتی كه‌ركوكیش له‌ڕێگه‌ی به‌نده‌ری جه‌یهانی توركیه‌وه هه‌نارده‌ی ده‌ره‌وه كراوه.
هه‌نارده‌ی نه‌وتی خاو مانگی ڕابردو گه‌یشته 86 , 77 ملیۆن به‌رمیل ، كه زیاتر له كێڵگه نه‌وتییه‌كانی ناوه‌ڕاست و باشوری عێراق بون ، كۆی گشتی ئه‌و هه‌نارده‌یه 83 , 69 ملیۆن به‌رمیلبوه .