Uncategorized

راوێژكارێكی سه‌ربازیی ئه‌مریكا: پێویستە هێزێکی یەکگرتووی نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان هەبێت

شكۆی كوردستان-

راوێژکارێکی سەربازیی ئەمریکا لەعێراق سەردانی جەعفەر شێخ مستەفای کرد و لەدیدارێکدا رایگەیاند، بۆ لاوازکردن و نەهێشتنى یەکجارەکيی داعش، پێویستە هێزێکی یەکگرتوی نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان هەبێت.

بۆ لاوازکردن و نەهێشتنى یەکجارەکيی داعش، پێویستە هێزێکی یەکگرتوی نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان هەبێت

جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە راوێژکارێکی سەربازیی ئەمریکا کرد، لە کۆبونەوەکەدا هەردولا هاوبۆچون بون لەسەر گرنگيى بەردەواميی هاريكارى “بەتایبەتى كه‌ ئێستا تیرۆر بوەتە هەڕەشەیەک بۆ سەر ناوچەکە و جیهان بەگشتی”

جەعفەر شێخ مستەفا، جێگری سەرۆکی هەرێمی کوردستان پێشوازیی لە جەنەڕاڵ جۆن تایگەرت، راوێژکاری سەربازيی ئەمریکا لە عێراق و شاندێکی یاوەری کرد.

جەعفەر شێخ مستەفا سوپاس و پێزانینی گەلی کوردستانی بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمه‌ریکا دوپات کردوەتەوە

بەپێی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، جەعفەر شێخ مستەفا سوپاس و پێزانینی گەلی کوردستانی بۆ ویلایەتە یەکگرتوەکانی ئەمه‌ریکا دوپات کردوەتەوە کە لە روی کارە مرۆیی و سەربازییەکانیانه‌وه‌ هەمیشە هاوکار و پاڵپشت بون بۆ دورخستنەوەی ئەو مەترسییانەی بۆ سەر خاک و هەرێمى كوردستان هەبون.

یەکێکی دیکە لە تەوەرەکانی گفتوگۆکە بریتیبوە لە هەڕەشەکانی داعش و ئەگەری سەرهەڵدانەوەی ئەو رێکخراوە لە عێراق، لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە، “بۆ لاوازکردن و نەهێشتنى یەکجارەکيی داعش، بە پێویست زانرا هێزێکی یەکگرتوی نیشتیمانی لە هەرێمی کوردستان بنیاد بنرێت و ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لەنێوان پێشمەرگە و سوپای عێراق و هاوپەیماناندا به‌رده‌وام بن”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close