Uncategorized

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڕیارێكی له‌به‌رژه‌وه‌ندی خوێندكاران ده‌ركرد

شكۆی كوردستان-

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی رایگەیاند، سەرجەم خوێندکارانی دەرچوی زانکۆ و  پەیمانگاکان لەوەرگرتنی رسوماتی پشتگیری بڕوانامە دەبەخشرێن، کە بەمەبەستی پێشکەشکردنی بون بە چاودێر لەکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان داوای پشتگیری زانکۆییان لێ دەکرێت.

وەزارەت بڕیاریدا بە بەخشینی رسوماتی داواکردنی پشتیگیری بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێمی کوردستان لەدواین بڕیاریدا کە ئەمڕۆ یەکشەممە بەواژۆی د.ئارام محەمەد قادر، وەزیری خوێندنی باڵا دەرچوە باس لەوەکراوە، ئەنجومەنی وەزارەت بڕیاریدا بە بەخشینی رسوماتی داواکردنی پشتیگیری بۆ دەرچوانی زانکۆ و پەیمانگا حکومییەکان، بەمەبەستی بون بەچاودێری لەکۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق لەهەڵبژاردنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران.

 مامۆستایانی زانكۆ دەكرێن بە بەڕێوبەری بنکەکانی دەنگدان

پێشوتریش كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق داوای لە وەزارەتی خوێندنی باڵا کردبو ناوی مامۆستایانی زانکۆیان بە لیستێک بۆ رەوانە بکرێت، چونکە مامۆستایانی زانكۆ دەكرێن بە بەڕێوبەری بنکەکانی دەنگدان.

3523 (سێ هەزار و پێنج سەد و بیست و سێ) کەس خۆیان کاندید کردوە

بڕیارە 10ی (تشرینی یەکەم/10)ی ئەمساڵ هەڵبژاردنی پێشوەختی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەبچێت، کە بەپێی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان 3523 (سێ هەزار و پێنج سەد و بیست و سێ) کەس خۆیان کاندید کردوە، لەو ژمارەیەش 936 ژن کاندیدن و رێژەی 25%یان لە هەڵبژاردنەکە سەردەکەون.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close