نێودەوڵەتی

رۆژنامه‌نوسێكی رۆیته‌رز كوژرا

شكۆی كوردستان-

ئەمڕۆ رۆژنامەنوسێكی سه‌ربه‌ ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرزلەکاتی روماڵکردنی شەڕی نێوان  چەکدارانی بزوتنەوەی تاڵیبان و سوپای ئەفغانستاندا لە ناوچەکانی نزیک سنوری پاکستان،  کوژرا.

دانش سدیقی رۆژنامەڤان و فۆتۆگرافەری هیندی، کە کاری بۆ رۆیتەرز دەکرد ئەمڕۆ هەینی لەکاتی روماڵی شەڕدا کوژراوە

رۆیتەرز بڵاوی کردوتەوە، دانش سدیقی رۆژنامەوان و فۆتۆگرافەری هیندی، کە کاری بۆ رۆیتەرز دەکرد ئەمڕۆ هەینی لەکاتی روماڵی شەڕدا کوژراوە.

بەهۆی هێرشێکی تاڵیبانەوە لەگەڵ سەربازێكی ئەفغانیدا کوژراوە

سدیقی لە ناوچە سنورییەکانی سپین بۆڵداک سەر بە هەرێمی قەندەهار، کە هاوسنورە لەگەڵ پاکستان روماڵی شەڕی تاڵیبان و ئەفغانستانی کردوە، بەڵام لەوکاتەدا بەهۆی هێرشێکی تاڵیبانەوە لەگەڵ سەربازێكی ئەفغانیدا کوژراوە.

رۆیتەرز ئاماژەی بەوە کردوە، سدیقی لە سەرەتای ئەم هەفتەیەوە بە فەرمی مۆڵەتی روماڵکردنی شەڕ و دۆخی ناوچەکەی پێدراوە و لەگەڵ سوپای ئەفغانستاندا چوەتە ناوچەکە.

سدیقی لە ساڵی 2018 خەڵاتی رۆژنامەڤانیی پۆلیتزەری وەک فۆتۆگرافەر پێبەخشرا، کە بوە یەکەمین رۆژنامەڤانی هیندی ئەو خەڵاتە وەربگرێت، خەڵاتەکەشی لە پای ئەو کارانەدا وەرگرت، کە تایبەت بە قەیرانی میانمار و دۆخی موسڵمانانی روهینگا کردبونی.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close