شكۆی كوردستان
بەرهەم ساڵح، سەرۆك كۆماری عێراق بەیاننامەیەكی لەبارەی تێپەڕاندنی یاسای قەرز بەبێ بەشداری كورد بڵاوكردەوە و رایدەگەیەنێت، تێپەڕاندنی یاساكە بێ كورد پێشینەیەكی مەترسیدارە، دەشڵێت،”دابینكردنی موچەی فەرمانبەران لە عێراق بەبێ چارەسەری موچەی فەرمانبەرانی هەرێم كارێكی ناتەواوە”.
تێپه‌ڕاندنی یاسای پڕکردنه‌وه‌ی کورتهێنانی دارایی بێ کورد پێشینه‌یه‌کی مه‌ترسیداره
لەو بەیاننامەیەدا سەرۆك بەرهەم، سەرۆك كۆماری عێراق رایگەیاندوە،”هەرچه‌نده یاسای پڕکردنه‌وه‌ی کورتهێنانی دارایی کارێکی پێویست بو بۆ دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ سێ مانگی داهاتو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌نابردن بۆ قه‌رز چاره‌سه‌رێکی بەردەوام نییه. بۆیە جه‌خت له‌رێگه‌چاره‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه که رێگه له‌دوباربونه‌وه‌ی قه‌یرانی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بگرێت ، چونکه قەرزکردن به‌ته‌نها به‌س نییه بۆ روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه، به‌ڵکو پێویسته پشت به چاکسازیه‌کی گشتیر ببه‌سترێت بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی قه‌یرانه‌که و پارێزگاری له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌کو ئه‌وله‌ویه‌تێکی بێچه‌ندوچون.”
دابینکردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له عیراق به‌بێ چاره‌سه‌ری موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم کارێکی ناته‌واوه
سەبارەت بە موچەی تەواوی فەرمانبەرانی عێراق و هەرێمی كوردستان سەرۆك كۆمار تەئكیدی كردوەتەوە،”به‌داخه‌وه ئه‌م یاسایه بێ ره‌چاوکردنی سازانی نیشتمانی، به‌دیاریکراویش به‌بێ خواستی کورد په‌سه‌ندکرا و تێپه‌ڕێندرا. ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌کی مه‌ترسیداره لە کاری سیاسی عیراقدا. دابینکردنی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له عیراق به‌بێ چاره‌سه‌ری موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم کارێکی ناته‌واوه چونکه ئه‌وانیش هاوڵاتی عیراقن و مافه‌کانیان له‌ده‌ستوردا جێگیرکراوه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دوپاتیده‌که‌ینه‌وه پێویستە فه‌رمانبه‌ران و ته‌واوی هاوڵاتیان به‌دوربن له‌و ململانێی سیاسیه‌ی که وڵاتی به‌م رۆژه گه‌یاندوه.”
ته‌ئکید له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانی نێوان حکومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم ده‌که‌ینه‌وه، به‌دیاریکراویش دۆسیه‌ی نه‌وت و رێکخستنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی شه‌فاف و به‌گوێره‌ی ده‌ستور
سەرۆكایەتی كۆمار راشیگەیاندوە،”لێره‌شه‌وه ته‌ئکید له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانی نێوان حکومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم ده‌که‌ینه‌وه، به‌دیاریکراویش دۆسیه‌ی نه‌وت و رێکخستنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی شه‌فاف و به‌گوێره‌ی ده‌ستور که دادپه‌روه‌ری و مافی هاوڵاتیبون بۆ هه‌مو عیراقیه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات.”
باسی لەوەشكردوە،”ئه‌و هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌ی ئێستا وڵاته‌که‌مان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له‌هه‌مو لایه‌کمان ده‌خوازێت که یه‌کریزو هه‌ماهه‌نگ بین و دوربین له وروژاندنی تایفی و نه‌ته‌وه‌په‌رستی، میلله‌ته‌که‌مان ده‌یه‌ها ساڵ نه‌هامه‌تی چه‌شت به‌ده‌ست ئه‌م جۆرە گوتار و سیاسه‌ته‌وه و نه‌بونی حوکمڕانیه‌کی دروست دورکه‌وتنه‌وه له‌بنه‌مای هاوڵاتی بون.”
دەقی راگەیەندراوەكە:
راگەیەندراوی سەرۆکایەتی کۆماری عیراق سەبارەت بە پەسەندکردنی یاسای پڕکردنه‌وه‌ی کورتهێنانی دارایی
هەرچه‌نده یاسای پڕکردنه‌وه‌ی کورتهێنانی دارایی کارێکی پێویست بوو بۆ دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بۆ سێ مانگی داهاتوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا په‌نابردن بۆ قه‌رز چاره‌سه‌رێکی بەردەوام نییه. بۆیە جه‌خت له‌رێگه‌چاره‌یه‌کی بنه‌ڕه‌تی ده‌که‌ینه‌وه که رێگه له‌دووباربوونه‌وه‌ی قه‌یرانی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بگرێت ، چونکه قەرزکردن به‌ته‌نها به‌س نییه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌م قه‌یرانه، به‌ڵکو پێویسته پشت به چاکسازیه‌کی گشتیر ببه‌سترێت بۆ چاره‌سه‌ری ریشه‌یی قه‌یرانه‌که‌و پارێزگاری له مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وه‌کو ئه‌وله‌ویه‌تێکی بێچه‌ندوچوون.
به‌ڵام به‌داخه‌وه ئه‌م یاسایه بێ ره‌چاوکردنی سازانی نیشتمانی، به‌دیاریکراویش به‌بێ خواستی کورد په‌سه‌ندکرا و تێپه‌ڕێندرا . ئه‌مه‌ش پێشینه‌یه‌کی مه‌ترسیداره لە کاری سیاسی عیراقدا. دابینکردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له عیراق به‌بێ چاره‌سه‌ری مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم کارێکی ناته‌واوه چونکه ئه‌وانیش هاوڵاتی عیراقن و مافه‌کانیان له‌ده‌ستوردا جێگیرکراوه. له‌م چوارچێوه‌یه‌دا دوپاتی ده‌که‌ینه‌وه پێویستە فه‌رمانبه‌ران و ته‌واوی هاوڵاتیان به‌دووربن له‌و ململانێی سیاسیه‌ی که وڵاتی به‌م رۆژه گه‌یاندوه.
لێره‌شه‌وه ته‌ئکید له‌چاره‌سه‌رکردنی کێشه هه‌ڵواسراوه‌کانی نێوان حکومه‌تی فیدراڵ و هه‌رێم ده‌که‌ینه‌وه، به‌دیاریکراویش دۆسیه‌ی نه‌وت و رێکخستنه‌وه‌ی به‌شێوه‌یه‌کی شه‌فاف و به‌گوێره‌ی ده‌ستوور که دادپه‌روه‌ری و مافی هاوڵاتیبوون بۆ هه‌موو عیراقیه‌کان ده‌سته‌به‌ر بکات.
ئه‌و هه‌لومه‌رجه هه‌ستیاره‌ی ئێستا وڵاته‌که‌مان به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت، له‌هه‌موو لایه‌کمان ده‌خوازێت که یه‌کریزو هه‌ماهه‌نگ بین و دووربین له ووروژاندنی تایفی‌و نه‌ته‌وه‌په‌رستی، میلله‌ته‌که‌مان ده‌یه‌ها ساڵ نه‌هامه‌تی چه‌شت به‌ده‌ست ئه‌م جۆرە گوتار و سیاسه‌ته‌وه و نه‌بوونی حوکمڕانیه‌کی دروست دورکه‌وتنه‌وه له‌بنه‌مای هاوڵاتی بوون.