نێودەوڵەتی

حەکیم داوایه‌ك ئاڕاستەی سەدر دەکات

شكۆی كوردستان-

عەممار حەکیم، سەرۆکی رەوتی حیکمەی نیشتیمانی رایگەیاند، داوا لە موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر دەکەن لەبڕیاری کشانەوەی لەهەڵبژاردنەکان پاشگەزبێتەوە، هەروەها داواشی لێدەکات درێژە بدات بەهەوڵە نیشتیمانی و هاوبەشەکان بۆ روبەڕوبونەوەی ئاستەنگییەکان و بەدیهێنانی خواستەکانی گەل.

داوا لەموقتەدا سەدر دەکەن لە بڕیارەکەی پاشگەزببێتەوە 

عەممار حەکیم لەپەیامێکدا کە لەپەڕەی فەرمی خۆی لەتویتەر بڵاویکردوەتەوە باسی لەوەشکردوە، داوا لەموقتەدا سەدر دەکەن لە بڕیارەکەی پاشگەزببێتەوە سەبارەت بە کشانەوەی لەهەڵبژاردنەکان، هەروەها داوای لێدەکەن درێژە بدات بەهەوڵە نیشتیمانی و هاوبەشەکان و گۆڕەپانەکە لەیەکێک لەدیارترین کەسایەتییە جەماوەرییەکان چۆڵنەکرێت.

 پەیڕەوکردنی مافە دیموکراسییەکان  تەنها رێگایە بۆ روبەڕوبونەوەی ئاستەنگییەکان

ئەوەشی خستوەتەڕو، جەخت دەکەینەوه لەپاراستنی پەیڕەوکردنی مافە دیموکراسییەکان و پاشەکشە نەکردن لەو مافانە، چونکە تەنها رێگایە بۆ روبەڕوبونەوەی ئاستەنگییەکان و لەرێگەیەوە گەل دەتوانێت گوزارشت بکات لەخواستەکانی و بەدەستهێنانی مافەکانی.

بەشداری هەڵبژاردن ناکەم، بەڵام هیوادارین خەڵکی باش و چاکسازییخواز سەرکەون

دوێنێ موقتەدا سەدر لەپەیامێکی ڤیدیۆییدا بێبەریبونی خۆی لە حکومەتی ئێستا و پێشوی عێراق دەربڕی و رایگەیاند، بۆ قۆناغی داهاتو “من بەشداری هەڵبژاردن ناکەم، بەڵام هیوادارین خەڵکی باش و چاکسازییخواز لەهەڵبژاردنەکەدا سەرکەوتن بەدەستبهێنن”.

بینینی زیاتر

بابەتی هاوشێوە

Back to top button
Close