شكۆی كوردستان-
حاكم قادر حه‌مه‌جان ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی باڵای سیاسی و به‌رژه‌وه‌ندی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان رایگه‌یاند، حكومه‌ت هیچ بیانویه‌كی بۆ لێبڕینی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه و ئه‌و پاره‌یه‌ششی له‌به‌غداوه دێت به‌پێی یاسا ده‌بێت بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران خه‌رجبكرێت.
به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی حاكم قادر حه‌مه‌جان، ئه‌مڕۆ شه‌ممه حاكم قادر حه‌مه‌جان له میانی به‌شدارییكردنی له سیمینارێكی یاساییدا، وته‌یه‌كی پێشكه‌شكرد و باسی له گرنگی و سه‌روه‌ری یاسا و ئازادی و دیموكراسی و عه‌داله‌تی كۆمه‌ڵایه‌تی كرد و رایگه‌یاند، یاسا بۆ ڕێكخستنی كاروباره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌یه و سه‌رپێچیكردنی یاسا به‌ركاره‌كان، كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ئاقارێكی خراپ‌دا ده‌بات.
دابینكردنی موچه و خزمه‌تگوزاری و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان، مافی یاسایی هاوڵاتیانه
وتیشی، “دابینكردنی موچه و خزمه‌تگوزاری و پاراستنی ژیانی هاوڵاتیان، مافی یاسایی هاوڵاتیانه و ئه‌ركی حكومه‌ته ئه‌و مافا‌نه دابین بكات و هیچ بیانویه‌كیشی نه‌بێت بۆ پێشێلكردنی ئه‌و مافا‌نه”.
ئه‌گه‌ر له رابردودا، حكومه‌ت بیانویه‌كی هه‌بوبێت، بۆ لێبڕینی موچه، ئێستا هیچ بیانویه‌كی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه
حاكم قادر حه‌مه‌جان باسی له موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مامۆستایان و خانه‌نشینان كه چه‌ند مانگێكه حكومه‌ت به لێبڕینه‌وه دابه‌شیده‌كات و وتی، “ئه‌گه‌ر له رابردودا، حكومه‌ت بیانویه‌كی هه‌بوبێت، بۆ لێبڕینی موچه، ئێستا هیچ بیانویه‌كی به‌ده‌سته‌وه نه‌ماوه، چونكه له ئێستادا نرخی نه‌وت له ئاستێكی به‌رزدایه و داهات روی له زیادبونه و به‌غداش پاره‌ی بۆ هه‌رێم ناردوه، بۆیه پێویسته له كاتی خۆیدا و به‌بێ لێبڕین موچه دابه‌شبكرێت و ئه‌و پاره‌یه‌ی له به‌غداوه ھاتوه پێش ھه‌ر بوارێكی دیكه، پێویسته بۆ موچه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌ران و خانه‌نشیان خه‌رج بكرێت”.
ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به‌غدا بۆ هه‌رێمی ده‌نێرێت، ده‌بێت بۆ موچه خه‌رجبكرێت
حاكم قادر حه‌مه‌جان باسی له‌وه‌شكرد، به‌پێی بڕگه‌ی 4 له مادده‌ی 11 له یاسای بودجه‌ی ساڵی 2021ی عێراق، ئه‌و پاره‌یه‌ی كه به‌غدا بۆ هه‌رێمی ده‌نێرێت، ده‌بێت بۆ موچه خه‌رجبكرێت.